ووتەبێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم : سەرۆكی هەرێمی كوردستان قەت داوای نەكردووە موجاهیدینی خەلق بۆ هەرێم بگوازرێنەوە

ووتەبێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم : سەرۆكی هەرێمی كوردستان قەت داوای نەكردووە موجاهیدینی خەلق بۆ هەرێم بگوازرێنەوە
بە پێی هەواڵێكی رۆژنامەی (السیاسە)ی كوەیتی كە رۆژی 14ی ئەم مانگە بڵاوكراوەتەوە و دواتر لە لایەن چەند كەناڵێكی دیكەی راگەیاندیشەوە بڵاوكرایەوە، گوایە سەرچاوەیەك لە لیستی هاوپەیمانی نیشتیمانی بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوایكردووە دانیشتووانی كەمپی ئەشرەف و حوریە بۆ هەرێمی كوردستان بگوازرێنەوە. تەئكیدی دەكەینەوە كە ئەم هەواڵە دوورە لە راستی و ئه‌ساسی نییه.

د. ئومێد سەباح
ووتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
2012/8/15
Top