پهرلهمانتارەکەی جەهەپە: بە چاوی خۆم بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکەم دەبینی
بەپێی زانیارییەکانی (لایەنگرانی پەکەکە لە باشوور) کە لە لاپەڕەی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویان کردووەتەوە، ئایگۆن لە گوتووێژی لەگەڵ پەکەکەدا بۆی دەرکەوتووە کە ئەوان داوای ئاشتی و ئاسایش و داوای ئازادی دەکەن.
پەرلەمانتارەکەی جەهەپە هەروەها دەڵێت \"داواکەی ئەوان داوایەکی ڕەوایە و دەبێت کار بۆ بەدیھێنانیان بکەین.\""
ئەو پەرلەمانتارەی کە دوو ڕۆژ لەلایەن لهلایهن چهكدارهكانی پارتیی كرێكارانی كوردستانەوە دەستگیر کرا ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ئازاد کرا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی لایەنگرانی پەکەکە، ئایگۆن هاوکات گوتوویەتی \""داواکەی ئەوان داوایەکی ڕەوایە دەبێت کار بۆ بەدیھێنانی داواکانیان بکەین ئەوان ئاشتییان دەوێت و ھەموویان ئینسانی زۆر باش بوون. کاتێک ئازادیان کردم ئەملاو لایان ماچکردم.\""
ئەو گوتی \""پێیانگوتم چاوەڕێی ھیمەتی تۆین کار بکەین بۆ ئەوەی ئەم خوێنە بوەستێت. منیش وەعدم پێداون داواکەیان بەجێ بێنم.\""
ئەوەیش دەڵێت: \""گوتویەتی ئەو دوو ڕۆژە ئێمە لەژێر بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بووین، ئەگەری ھەبوو کە منیش و ئەوانیش بکوژرێین. ئەوانیش منداڵی ئەم نیشتیمانەن و من خۆم بە چاوی خۆم بۆردمانەکەم دەبینی، چونکە حکوومەت دەیشارێتەوە و دەڵێت شەڕ لە ھەرێمەکە نەماوە و پەکەکەمان پاکتاوکردووە.\"" "
