سەرکردە شیعەکانی عێراق بە بیری تایەفی خەڵک دژی کورد بارگاوی دەکەن

سەرکردە شیعەکانی عێراق بە بیری تایەفی خەڵک دژی کورد بارگاوی دەکەن
سەرکردەیەکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق، لە وتارێکدا کێشەکانی ئێستای نێوان هەولێر و بەغدا بە بابەتی هاتنی ئیمام محەممەدی مەهدی دەبەستێتەوە و بە ئاشکرا دەڵێ: \"کورد یەکەم هێز دەبن لە عێراقەوە رووبەرووی مەهدیی چاوەڕوانکراو دەوەستنەوە.\"" پەرلەمانتارێکی کوردیش لە بەغدا، ئەم رەفتارە بە دۆزینەوەی شێوازێکی نوێی دژایەتیی کورد لەلایەن هێزە شیعەکانیەوە وەسف دەکات.

لە بەدواداچوونێکدا کە لە ژمارەی ئەمرۆ سێشەمەی رۆژنامەی \""باس\""ـدا بڵاو کراوەتەوە، هاتووە: جەلالەددین سەغیر یەکێک لە سەرکردەکانی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق نزیک لە عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، لە وتارێکیدا کە هەفتەی رابردوو لە مزگەوتی \""بەراسا\""ی بەغدای پایتەخت پێشکەشی کردووە، دەڵێ: \""دامەزاندنی دەوڵەتی کوردی نزیکە و کێشەکانی ئیستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سووریا و هەرێمی کوردستان هێمایەکە بۆ هاتنی محەممەدی مەهدی.\""
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە وتارێکدا لەژێر ناوونشانی \""بزووتنەوەی کورد و ئاسۆی هاتنی مەهدی\""، باس لە دەرکەوتنی ئیمام مەهدی و کورد دەکات و بۆچوونی جیاوازی لەوبارەوە باس کردوە، لەوانە باس لە بزووتنەوەی کوردی دوای هاتنی ئیمام مەهدی دەکات.
جەلالەدین سەغیر، لە درێژەی وتارەکەیدا بەبێ دوودڵی دەڵێ: \""پاش دەرکەوتنی ئیمام مەهدی، کوردی عێراق لەگەڵ حوکمی ئیسلامی بە شەڕ دێن و لەگەڵ ئیمام مەهدی دەکەونە شەڕەوە.\""
لە درێژەی ئەم وتارەدا، باس لە کوردستانی سووریا و تورکیاش کراوە و ئاماژە بە جیابوونەەی هەریەکەیان و دەستەڵاتی سەربەخۆیی خۆیان دەکات و گوتوویەتی: \""کوردانی هەولێر و مووسڵ و کەرکووک دەبنە هیزێکی سەرەکی و یەکەم شەڕی ئیمام مەهدی دوای گیرسانەوە لە عێراق شەڕ لەگەڵ کوردەکانە.\""
ئاماژەی بەوەیش کردووە، \""بە هۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە لە داهاتوودا، کورد بە ئاسانی جیا دەبنەوە و قەوارەیەکی سیاسی بۆخۆیان دەستەبەر دەکەن و داوای دەستەڵاتی خۆیان دەکەن.\""
لەبارەی شەری ئیمام مەهدییەوە، جەلالەددین سەغیر گوتوویەتی: \""ئەو کوردانەی کە دژی دەوڵەتی ئیسلامیی مەهدی دەوەستنەوە کە کیانێکیان هەیە و لە رووی سەربازییەوە بەهێزن، هەموویان لەنێو دەچن و قەوارەی کوردی نامێنێیت.\""
ئەو مەلا شیعەیە، هەروەها لە دواییدا باسی لەوە کردووە کە ئەو نایەوێت ئاماژە بە رووداوەکانی ئێستا بدات، چونکە پێوەندییەکان بە داهاتوو و دوای هاتنی مەهدییەوە نییە و دووپاتیشی کردووەتەوە، ئیستا کوردەکان لە سووریا و عێراق لە راگەیاندنی دەوڵەت زۆر نزیک بوونەتەوە و کوردی عێراق تەنیا سەعاتەکانی کۆتایییان ماوە سەربەخۆیی خۆیان رابگەیەنن.
لەبارەی ئەم بۆچوونانەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، مەلاعوزێر حافیز جیگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ئەو لێدوانانەی سەغیر رەت دەکاتەوە و دەڵێ: \""ئەو بانگەشەیە کە جەلالەددین سەغیر باسی لێوەدەکات، ئەگەر گرووپێک هەبێ دژایەتیی ئەو مەهدییە شیعە بکات کوردە. ئەوە مانای ئەوەیە ئەو بانگەشەیە دژی کوردە، دەیانەوێت چۆن مێژوو و خاک و سەروەت و سامانی میللەتی کوردیان داگیر کردووە، لە لایەکی دیکەوە سەرلەنوێ لە سوچێکی دیکەوە دوژمنایەتیی کورد بکەن بەوەی کە دژی ئیمام مەهدییە.\""
ئەو لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی پتەوترین پێوەندی لەگەڵ کورد لە گەرمەی تەنگژە سیاسییەکانی هەولێر و بەغدا هەیە و ئەو سەرکردەیە، لە کاتێکدا هیچ بەڵگەیەکی زانستی لە بەردەستدا نییە، کورد بە تۆمەتێکی تایەفی تۆمەتبار دەکات."
Top