پێشبینی ده‌كرێت یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن بێت
(عادل سه‌عدون) یه‌كێك له‌فه‌له‌كناسانی وڵاتی كوه‌یت به‌ڕۆژنامه‌ی قه‌به‌سی كوه‌یتی ڕایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ژمێریارییه فه‌له‌كییه‌كان ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دوا ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌و ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ش یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه چه‌ند فه‌له‌كناسێكی سعودییه‌ش ئاشكرایانكردووه، مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌م ساڵ (30) ڕۆژی پڕه‌و ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی ئاینده‌ش یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه.
جێگه‌ی باسكردنه تا ئێستا هیچ فه‌له‌كناسێك له‌عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان پێشبینیان نه‌كردووه بۆ ده‌ستنیشانكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز.
