سەنتەرى فێربونى زمانى ئینگلیزى قوتابیان لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

سەنتەرى فێربونى زمانى ئینگلیزى قوتابیان لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
سەرچاوەیک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئاماژە بەوە دەکات، لە سەردانیان بۆ زانکۆ بەناو بانگەکانى وڵاتى ر، داوایان لێکردون سەنتەرى فێربونى زمانى ئینگلیزى بۆ قوتابیانى تواناسازى لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە.

بەڕێوەبەرى ناردن و پەیوەندیە رۆشنبیریەکان، گۆڤەند شێروانى، بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند: \"تا ئێستا ئەو قوتابیانەى کە لە چوارچێوەى پڕۆژەى تواناسازى دەنێردرێنە زانکۆکانى وڵاتانى دەرەوە، بە زۆرى لە وڵاتى برریتانیان، لەوێ ماوەى چەند مانگێک زمانى ئینگلیزیان پێ دەخوێندرێت ئینجا دەست دەکرێت بە خوێندنى ماجستێرو دکتۆرا. هەروەها گوتى، پێمانوایە ئەو ماوەیەى بۆ فێربونى زمان دادەنرێت دەکرێت لە هەرێمی کوردیتانیش جێبەجێ بکرێت بەوەى کە بەش و سەنتەرى سەر بەو زانکۆیانە مامۆستا بنێرنە هەرێم و لێرە کارى فێربونى زمان بە قوتابیانى تواناسازى جێبەجێ بکەن و دواى تەواوبونى ئینجا بۆ دکتۆراو ماجستێر بنێردێنە زانکۆکانى بەریتانیا\"".
گۆڤەند شێروانى ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانى وڵاتى بریتانیامان کردوە و قسەمان لەگەڵ دەزگاى بڕیتج کانسڵ کردوەو رێککەوتوین لەگەڵیان کە بێنە هەولێرو ئەو کارەمان بۆ جێبەجێ بکەن.
هاوکات زانکۆى سۆرانیش بۆخۆى لەگەڵ دەزگایەک بۆ هەمان مەبەست رێککەوتوە و بۆ زانکۆکانى سلێمانى و گەرمیان و زانکۆکانى تریش لە هەوڵدادەبین کە بەهەمان شێوە رێککەوتن لەگەڵ ئەو دەزگایانە واژۆ بکەین کە مامۆستاى پسپسۆڕى ئینگلیزى برریتانى بێننە هەرێم و کۆرسى فێربونى زمانى ئینکگلیزى لە هەرێم بە قوتابیانى تواناسازى بڵێنەوەو دواى ئەوەش خەرجیان دەکێشین و بۆ تەواوکردنى خوێندن دەیاننێرینە دەرەوە."
Top