مه‌سروور بارزانى په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى لاوانى كوردستان كرد
ئێستا ناوچه‌كه‌مان به دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، زۆر گرنگه گشت كه‌رت و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان به پاڵنه‌ری هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ریه‌وه یه‌كڕیز و ته‌با بن، ئه‌ركی حكومه‌ت و گشت پێكهاته سیاسی و جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی كوردستانیش ئه‌وه‌یه، ڕۆلی كارایان هه‌بێت بۆ پاراستنی ئه‌و یه‌كڕیزییه. له‌م به‌ینه‌شدا ڕۆلی لاوان به‌رجه‌سته‌تره و ئاواته‌خوازین كه له گشت سه‌نگه‌ره‌كانی سیاسی و ئابووری و پیشه‌یی و پێشمه‌رگایه‌تیدا چالاكانه ڕۆل بگێڕن و به هێز و توانایان ده‌سكه‌وته‌كانی وڵاتمان بپارێزن و په‌ره‌یان پیبده‌ن.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا پاڵپشتیی خۆم بۆ گشت داوا و خواسته‌كانی گه‌نج و لاوانمان له دابینكردنی كار و پێداویستیه‌كانی ژیانێكی شایسته ده‌رده‌بڕم و ئاواته‌خوازم به په‌یڕه‌وكردنێكی سیاسه‌تێكی ئابووری و ئیداریی سه‌ركه‌وتوو بتوانرێت گشت پێداویستیی گه‌نجان له بواره‌كانی پێگه‌یاندنی هزری و جه‌سته‌یی به یه‌كسانی بۆ گشت لایه‌ك دابین بكرێت و هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تیش به به‌رنامه هه‌لی زیاتر بره‌خسێنن بۆ دابینكردنی كار بۆ لاوان و سوود وه‌رگرتن له تواناكانیان.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشانه و پێزانینی خۆم ئاراسته‌ی گشت ئه‌و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه و رێكخراو و سه‌نته‌رانه ده‌كه‌م كه به دلسۆزییه‌وه له بواری خزمه‌تی لاوانمان چالاكن. ئومێدی سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازم.
مه‌سرور بارزانی
12ى ئابى
