سوپای توركیا كۆتایی به‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی شه‌مزینان هێنا
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز به‌یاننامه‌یه‌كی پارێزگای هه‌كاری بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌ی ڕۆژی (23)ی مانگی ڕابردوو له‌دژی په‌كه‌كه له‌ناوچه‌ی شه‌مزینانی سنوری پارێزگای هه‌كاری ده‌ستی پێكرد، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته به‌رده‌وام بووه، كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ كۆتایی پێهاتووه.
پێشتر (موراد قه‌ره‌یڵان) سه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان ڕایگه‌یاندبوو، پارتی كرێكارانی كوردستان، ته‌كتیكی خۆی له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و جه‌نگدا گۆڕیوه.
