گوتەبێژى وەزارەى کارەبا: هەرێمی کوردستان پێویستى بە کارەباى هاوردەکراو نەماوە

گوتەبێژى وەزارەى کارەبا: هەرێمی کوردستان پێویستى بە کارەباى هاوردەکراو نەماوە
بەرپرسێکى وەزارەتى کارەباى هەرێمی کوردستان ئاماژەی دا کە بە هۆى زیادبوونى بڕى بەرهەمهێنراوى کارەباى ناوخۆوە، ئێستا پێویستیان بە کارەباى هاوردەکراو نەماوە و لە دابینکردنى کارەباى پێویستیى ناوخۆیش نزیک بوونەتەوە.

گوتەبێژى وەزارەى کارەبا، دیار بابان، بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند: \"ساڵانى رابردوو بە هۆى کەمیى بڕى کارەباى بەرهەمهێنراوى ناوخۆوە، لە وڵاتى تورکیا و ئێران کارەبامان دەکڕى و پێویستیى هەندآ ناوچەمان پێ دابین دەکرد. بەڵام ئێستا بە هۆى دامەزراندنى ئەو وێستگە ستراتیژى و گەورانەى کارەبا کە بە شیوەیەکى بەردەوام لە زیادبووندان، ئێستا پێویستمان بەو کارەبایە نەماوە و دەتوانم بڵێم ئێستا کارەباى هاوردەمان نەماوە و هەمووى هیى خۆمانە\"".
دیار بابان گوتی: \""ئێستا تواناى بەرهەمهێنانى 2400 مێگاوات کارەبامان هەیە و پێویستشمان بە 2600 مێگاواتە بۆیە لەو رێژەیە نزیک بووینەتەوە، بە تایبەتیش کە ئێستا پڕۆژەى گەورەى کارەبامان لە پلاندایە.\""
بابان هێماى بۆ ئەوەیش کرد کە تا پێویستیى ناوخۆ بە تەواوى و زیادەوە پڕ نەکرێتەوە ناتوانن بڕیارى نەهێشتنى مۆلیدە ئەهلیەکان بدەن."
Top