په‌یامی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان؛ به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی لاوانه‌وه
ئێمه له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یه‌کێک له ئه‌وله‌ویاتی کارکردنمان؛ گه‌شه‌پێدانی کوردستانه. ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش بێ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کانی لاوان و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ته‌کانی به‌شدارییان و وه‌گه‌ڕخستنی داهێنه‌رانه‌ی توانا و بیر و کارایی لاوان، ئامانجه‌کانی به‌دی نایه‌ت. ئه‌گه‌ر ئامانجه‌کانی گه‌شه‌پێدانیش به‌ر له هه‌موو شتێ لاوانی له‌به‌رچاونه‌گرتبێ؛ ئه‌وا ناتوانێ به‌رده‌وام بێت و له نه‌وه‌یه‌که‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌کی دیکه و له قۆناغێکه‌وه بۆ قۆناغێکی دیکه بگوازرێته‌وه و ببێته پرۆسه‌یه‌کی ته‌واوکاری له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و کولتووریدا. بۆیه ئێمه له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو ستراتیژ نه‌ک ته‌نیا به‌شداریکردنی لاوان؛ به‌ڵکوو دووپاتی هاوبه‌شێتی و شه‌راکه‌تی لاوان له گه‌شه‌پێدان و ته‌واوی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووریدا؛ ده‌که‌ینه‌وه.
دروشمی (گه‌شه‌پێدانی کوردستان به هاوبه‌شیی لاوان) له سیاسه‌ت و ستراتیژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، که به هۆیه‌وه ده‌مانه‌وێ ده‌روازه‌کان واڵا بکه‌ین بۆ هاوبه‌شیی یه‌کسان له‌گه‌ڵ لاوان‌دا و له گشت وه‌زاره‌ته‌کان و جومگه‌کانی حوکمڕانیدا؛ ئه‌و ده‌رفه‌تانه بڕه‌خسێنین که لاوان له کوردستان ببنه کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی له پرۆسه‌ی بونیاتنانی ئێستا و ئاینده‌ی وڵاته‌که‌یان. به بیرکردنه‌وه و کاری داهێنه‌رانه‌یان بنه‌ماکانی دیموکراسی و ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و لێبوورده‌یی و یه‌کترقبوڵکردن و دوورکه‌وتنه‌وه له هه‌موو شێوازه‌کانی توندوتیژی؛ زیاتر بچه‌سپێنن و ببنه هاوبه‌شێکی کارا و ئه‌رێنی له داڕشتن و بڕیاردانی ئه‌و سیاسه‌تانه‌دا که ئه‌مڕۆ و ئاینده‌ی ژیانیان دیاری ده‌که‌ن.
له‌م پێناوانه‌دا جگه له حکوومه‌تی هه‌رێم، پێویسته کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و که‌رتی تایبه‌تیش ده‌رگاکانیان له‌به‌رده‌م کارامه‌یی و تواناکانی لاوان‌دا واڵا بکه‌ن و ده‌رفه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی کار و به‌شداری و شه‌راکه‌تیان بۆ بڕه‌خسێنن.
دووباره ڕۆژی جیهانیتان پیرۆز بێ و بۆتانی دووپات ده‌که‌ینه‌وه که حکوومه‌تی هه‌رێم؛ حکوومه‌تی خۆتانه و به هاوبه‌شیی ئێوه کار بۆ گه‌شه‌پێدان و پێشکه‌وتنی کوردستان ده‌کات.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
١١ی ئابی ٢٠١٢
