عه‌فرین؛ یه‌كێتی مامۆستایان داده‌مه‌زرێت
ئاژانسی (فورات نیوز) بڵاویكرده‌وه، به‌سه‌رپه‌رشتی بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی خۆرئاوای كوردستان (ته‌ڤ ده‌م)و به‌به‌شداریی سه‌دان مامۆستا، كۆنفرانسی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایان به‌دروشمی (ناسنامه، شكۆی گه‌لانه) به‌ڕێوه‌چوو.
له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا (به‌دران چیاكورد) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (ته‌ڤ ده‌م) ڕایگه‌یاند، له‌پێناوی ئازادی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشمه‌ند‌و په‌روه‌رده‌كراودا، گه‌وره‌ترین به‌رپرسیاریی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی مامۆستایان.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ر له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایان له‌شاری عه‌فرینی خۆرئاوای كوردستان ڕاگه‌یه‌نراو دوای دانانی سیستمێكی كاركردن، به‌مزووانه ده‌ست به‌كاروباری خۆڕێكخستن ده‌كات.
