ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ له‌توركیادا له‌ئارادایه
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی (جمهورییه‌ت)ی توركی، (عادل كورت) په‌رله‌مانتاری پارتی ئاشتی‌و دیموركراتی له‌هه‌كاری له‌كاتی به‌شدارییكردنی له‌ناشتنی ته‌رمی گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه كه له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی توركیادا گیانی له‌ده‌ستدابوو ڕایگه‌یاند، له‌توركیادا ده‌نگی پێی دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆ دێت، له‌و حاڵه‌ته‌شدا ئۆپۆزسیۆن‌و لایه‌نه‌كانی توركیا، تووشی دابه‌شبوون‌و جیابوونه‌وه ده‌بن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان)و (12) سه‌رۆك وه‌زیرانی پێش ئه‌ردۆغان‌و (22) وه‌زیری ناوخۆ‌و (9) سه‌رۆك ئه‌ركانی توركیا، هه‌میشه هه‌وڵیانداوه له‌ڕێگه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌و توندوتیژییه‌وه، كورد بێده‌نگ بكه‌ن‌و سه‌ربه‌خۆیی‌و ئازادی لێبسێننه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌گه‌یشتوون به‌مه‌رام‌و ئاواته‌كه‌یان\".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی به‌ده‌په باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشی كورد به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه‌و چاره‌سه‌رنه‌كرێت، ئه‌وا شه‌ڕی ناوخۆ له‌توركیادا ڕووده‌دات، چونكه كوردیش توانای دانبه‌خۆداگرتنی نه‌ماوه.
nna"
