له‌م مانگه‌دا تاقیکردنه‌وه‌کانی خولی دووه‌م ده‌ست پێده‌کات
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌کان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان \"باپیر به‌کر\"" به ئاژانسی په‌یامنیری راگه‌یاند: \""رۆژی 25ی ئه‌م مانگه تاقیکردنه‌وه‌کانی خولی دووه‌می پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی و دوازده‌یه‌می ئاماده‌یی له هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێده‌کات و بۆ ماوه‌ی نۆ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.\""
باپیر عه‌لی گوتی: \""قوتابیان مافی تانه لێدانیان هه‌یه و ده‌توانن دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان تانه له ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کانیان بده‌ن بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته.\""
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌کان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد: \""شێوازی تانه لێدانه‌کان هه‌روه‌کو خولی یه‌که‌م وایه و له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌کانه‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت ده‌کرێت دواتریش پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌نجامه‌کانیان ده‌کرێت و وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه.\"""
