دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە گەشتەوەرانیعەرەب ناچار بكرێن لەماوەیەكی دیاری كراو بڕۆنەوە
مەولەوی جەبار لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەتەڵاری دەستەكەبەڕێوەچوو، رای گەیاند، چەند زانیارییەك لەكەناڵەكانی راگەیاندنی عەرەبیعێراقی هاتۆتە بڵاو كردنەوە بەوەی لەكوردستان رێگە نادرێ لەماوەی 2 رۆژ زیاترگەشتەوەری شارەكانی تری عێراق لەهەرێم بمینێنەوە.
زیاتر گوتی، ئەو زانیارییانە هیچ بنەماییەكیان و ئێمە هانی گەشتەوەراندەدەین زۆرترین ماوە لەكوردستان بمینێتەوە نەك ناچاریان بكەین لەماوەیەكی زوودابڕۆنەوە.
روونی كردەوە، هەر گەشتەوەرێكی بیانی یان عێراقی لەهەر ساتێك بۆگەشتوگوزار دێتە كوردستان ئازادە بۆ ماوەی چەند لەكوردستان دەمینێتەوە.
هەروەها گوتی، گەشتەوەران خۆیان ماوەی مانەوەیان لەكوردستان دیاری دەكەننەك ئێمە، لەماوەی مانەوەی ئەو گەشتەوەرانەش ئێمە كارئاسانییان بۆ دەكەین بۆئەوەی زۆرترین ماوە لەكوردستان بمینێنەوە.
لەماوەی 2 رۆژی رابردوودا ژمارەیەك لەكەناڵەكانی راگەیاندنی عەرەبیلەعێراق هەواڵی رێگەگرتن لەزۆر مانەوەی گەشتەوەرانی عەرەب لەهەرێمی كوردستانبڵاو كردەوە كە گوایە لەماوەی 2 رۆژ زیاتر بۆیان نییە لەهەرێم بمێنێنەوە.
