نوێنەری حكومەتی هەرێم لە وڵاتی پۆڵۆنیا دەستنیشان كرا
فەلاح مستەفابەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:لە بەردەوامی سیاسەتی كرانەوە بەڕووی دنیا و دروستكردنی پەیوەندی دۆستانە لەسەربنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، لەبەر بوونی مەرجەكانی پێویست، حكومەتی هەرێمبڕیاریدا بە دامەزراندنی زیاد رەئوف وەك نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وڵاتیپۆڵۆنیا.
هەروەها گوتی، هیوایخواست نوێنەری حكومەتی هەرێم لە پۆڵۆنیا لەئاست ئەو متمانەیە بێت كە حكومەتیهەرێم پێیداوە. ئەویش بە بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندیەكان لەگەڵ ئەو وڵاتەلەڕووی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری و كەلتووری و دروستكردنی پردی پەیوەندی لەنێوان وەبەرهێنەرو كۆمپانیاو ژوورە بازرگانیەكان و زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ووڵاتی پۆڵۆنیا.
گوتیشی، دووپات لەوپەرەسەندنانە دەكەینەوە بۆ گرێدان و دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دنیابەشێوازی دامەزراوەیی لەسەر بنەمای راست و دروست.بەمەش ژمارەی نوێنەرایەتیەكانی حكومەتیهەرێم لەدەرەوە گەیشتە 14 نوێنەرایەتی.
جێگەی باسە مانگیرابردوو بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیریدەرەوەی پۆڵۆنیاو وەزیرانی دەرەوەی سوید و بوڵگاریا، وڵاتی پۆڵۆنیانوێنەرایەتی خۆی لە هەرێمی كوردستان كردەوە.
