حکوومه‌تى عیراق پێچه‌وانه‌ى ڕێککه‌وتنه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان ده‌جووڵێته‌وه
له سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا ڕاپۆرتێکى وه‌زاره‌تى کاروبارى پێشمه‌رگه پێشکه‌ش کرا، تیایدا باس له ڕه‌وشى ئێستاى ئه‌و شوێنانه‌ى ناوچه ناکۆکى له‌سه‌ره‌کان کرا که جووڵه‌ى سه‌ربازیى سوپاى عیراقى تێدا کراوه. له ڕاپۆرته‌که‌دا به به‌ڵگه‌وه ئه‌وه خرایه ڕوو که هه‌موو ئه‌و جووڵه سه‌ربازییانه‌ى سوپاى عیراق له ناوچه‌که‌دا کردوویه‌تى، پێچه‌وانه و پێشێلکردنى ئاشکراى ڕێککه‌وتنه‌کانى نێوان حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فیدرالى به‌غدان که به سه‌رپه‌رشتیى ئه‌مه‌ریکا له نێوان هه‌ردوولادا واژۆ کراون.
ڕاپۆرته‌که‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها به تێروته‌سه‌لى باسى له خۆدزینه‌وه‌ى حکوومه‌تى عیراق له میکانیزمى هه‌بوونى هێزه سه‌ربازییه‌کان له ناوچه ناکۆکى له‌سه‌ره‌کان کرد و تیشکى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى که حکوومه‌تى عیراق به پلان و به‌رنامه و له پێشێلکردنێکى زه‌قى ده‌ستوور و ڕێککه‌وتنه‌کاندا جووله به هێزه سه‌ربازییه‌کان ده‌کات و سوپا له کێشه و ململانێى سیاسی‌دا به کار ده‌هێنێت. هه‌روه‌ها هه‌نگاو به هه‌نگاو خۆى له هه‌موو ئه‌و پابه‌ندى و ڕێککه‌وتن و میکانیزمانه ده‌دزێته‌وه که پێشتر له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى هه‌ریمى کوردستاندا له سه‌ریان ڕێککه‌وتووه.
لایه‌نێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، خستنه‌ڕوو و تاتوێکردنى ڕه‌وشى کاره‌باى هه‌رێمى کوردستان و چۆنیه‌تیى باشکردنى و چاره‌سه‌رکردنى کێشه و که‌موکوڕییه‌کانى بوو. هه‌روه‌ها به‌رنامه و پلانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ ئه‌مساڵ و ساڵى داهاتوو کفتوگۆى له سه‌ر کرا که تیادا بایه‌خێکى به‌رچاو به بوارى ئاگرکوژاندنه‌وه و کۆنترۆڵکردنى باشترى ڕێگه‌وبانه‌کان به کامێراى چاودێرى بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى سه‌رپێچییه‌کانى هاتوچۆ و داواى دروستکردنى یه‌که‌ى نیشته‌جێبوون بۆ کارمه‌ندانى ده‌زگاکانى سه‌ر به وه‌زارت و هێزه‌کانى ناخۆ، دراوه.
