حکوومه‌تی هه‌رێم بۆردی چاودێریی مافه‌کانی ژن ڕاده‌گه‌نێت و له یه‌که‌م دانیشتنی‌دا ئیدانه‌ی توندوتیژی و کوشتنی ژن له سه‌ر بنه‌مای \"شه‌ره‌ف\"" ده‌کات"
له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی خانمان په‌خشان زه‌نگه‌نه و وه‌زیره‌کانی داد، په‌روه‌رده، کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، ناوخۆ، ته‌ندروستی، ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى، ڕۆشنبیری، سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌ى داواکارى گشتى، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی خانمان و دکتۆر نه‌زه‌ند به‌گیخانی پسپۆڕی بواری خوێندنی باڵا و جێنده‌ر ئاماده بوون. بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو سه‌عات گفتوگۆ له سه‌ر پرسه گرنگه‌کانی ڕۆژ له‌مه‌ڕ ژنان به گشتی و پرسی کوشتن به بیانووی شه‌ڕه‌ف به تایبه‌تی، کرا. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکی حکوومه‌ت داوای لێکۆڵینه‌وه و راپۆرتی تایبه‌تی ده‌رباره‌ی که‌یسی نیگار ڕه‌حیم کرد.
کۆبوونه‌وه‌که تیشکی خسته سه‌ر که‌موکوڕیه‌کانی سیسته‌می کار و به‌ڕێوه‌بردنی شێلته‌ر و کاری دادوه‌ری و پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان و سیسته‌می په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و داوای کرد که له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و که‌موکوڕیانه‌دا به‌خوداچوونه‌وه بکرێت به ئامانجی چاککردن و چالاککردنی کار و چالاکیه‌کانی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه. هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌که تیشکی خسته سه‌ر گرنگیی جێبه‌جێکردنی یاسای تایبه‌ت به توندوتیژیی ناو خێزان و له‌م ڕووه‌وه بڕیار درا لیژنه‌یه‌ک بۆ دانانی سیسته‌مێک بۆ جێبه‌جێکردنی یاساکه، پێک بهێنرێت.
بۆردی چاودێریی مافه‌کانی ژن به ئامانجی به‌ره‌وپێشبردنی سیاسه‌تی حکوومه‌ت له‌مه‌ڕ پرسی ژن به ئامانجی دابینردنی مافه‌کانی ژن و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانیی ناوخێزان دامه‌زراوه. هه‌روه‌ها کار بۆ پته‌وکردن و به‌هێزکردنی کار و ستراتیژیه‌تی ئه‌و داموده‌زگایانه ده‌کات له ڕێگای دابینکردنی هاوکاری و پێداویستیه‌کانیان، هه‌روه‌ها له ڕێگای هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون و چاودێریه‌وه .
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌روه‌ها بڕیار درا که به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێکرنى یاساى تایبه‌ت به خراپ به‌کارهێنانى ته‌له‌فۆنى مۆبابیل و هۆیه‌کانى گه‌یاندن بکرێت و هه‌روه‌ها کار بکرێت بۆ ده‌رکردنى یاساى هه‌ڵگرتنى چه‌ک و قه‌ده‌غه‌کردنى هه‌ڵگرتنى چه‌کى بێ مۆڵه‌ت.
ئه‌م بۆرده له قۆناغی سه‌ره‌تادا که هه‌رێم به‌ره‌وڕووی کۆمه‌ڵێک ڕووداوی تراژیدی بۆته‌وه؛ مانگانه به سه‌رۆکایه‌تیی سه‌رۆک وه‌زیران کۆ ده‌بێته‌وه. ئه‌ندامانی بۆرده‌که هه‌ریه‌که‌یان به پێی کار و چالاکیه‌کانی خۆیان، ڕاپۆرتی تایبه‌ت پێشکه‌ش ده‌که‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌کرێت و په‌نجه ده‌خریته سه‌ر که‌موکوڕی و هۆکار و چۆنیه‌تیی ته‌کاندان و پێشکه‌وتن له هه‌موو بواره‌کانی تایبه‌ت به مافه‌کانی ژن و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانیی ناو خێزان.
دوای ته‌واوبوونی کۆبوونه‌وه‌که‌ش نێچیرڤان بارزانى له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنانمهوانیدا تیشکی خسته سه‌ر گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی له‌م دانیشتنه‌دا باسیان لێوه کرا.
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ..
سه‌رۆکی حکوومه‌ت له ده‌ستپێکی قسه‌کانیدا نیشانی دا ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه چوو له‌باره‌ی توندوتیژی له دژی ئافره‌تان بوو هه‌روه‌ها جه‌ختی له سه‌ر هه‌ڵوێستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه به‌وه‌ی حکوومه‌ت هه‌میشه له دژی کوشتنی ژنان و توندوتیژییه له دژی ژنان و گوتی:
\"ئێمه ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران کۆبوونه‌وه‌یه‌کمان ئه‌نجام دا له‌باره‌ی باسکردنی پرسی توندوتیژی دژی ژنان له هه‌رێمی کوردستان، له سه‌ره‌تاوه ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم ئێمه له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌کی دژ به ژنان ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه به تایبه‌تی کوشتنی ژنان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف، ئێمه ئه‌و شتانه به توندی ئیدانه ده‌که‌ین چونکه هیچ بیانوو و پاساوێکی نییه وله ووڵاتی ئێمه نه ئایین و نه دابونه‌ریت ڕێگه به‌و ڕه‌فتاره نادات. ئێمه ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی توندوتیژی له هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانی و گه‌رمیان هه‌بوو و ئه‌و بابه‌ته‌مان به تێروته‌سه‌لی باس کرد و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان جیددیه له وه‌ستان له سه‌ر ئه‌و پرسه و به شێوه‌یه‌کی جیددیش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات پرسی توندوتیژی تا بکرێت بنه‌بڕ بکرێت و سیاسه‌تێکیشی له‌مباره‌یه‌وه داڕشتووه و په‌یڕه‌وی ده‌کات و مانگانه ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت که‌موکوڕییه‌کان له‌کوێدایه،هیوادارین بگه‌ینه ئاستێک له هه‌رێمی کوردستان که به هیچ شێوه‌یه‌ک توندوتیژی له دژی ژنان و منداڵان نه‌کرێت\"".
هیچ تاوانبارێک له سزا ڕاناکات
نێچیرڤان بارزانی له میانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووساندا نیشانی دا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حکوومه‌ت په‌یڕه‌وی ده‌کات چه‌ند ساڵێکه ده‌ستی پێکردووه له هه‌موو پارێزگاکانیشدا به‌شێک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له دژی ئافره‌تان هه‌یه و گوتی: به‌ڵێ ڕاسته باس له‌وه ده‌کرێت، له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی توندوتیژییه‌وه ئاماره‌کان به‌ره‌و زیاتر ده‌چن له به‌رئه‌وه‌ی جاران قسه‌ی له سه‌ر نه‌ده‌کرا و دوای ئه‌وه‌ی زانرا، ده‌کرێ ڕاپۆرت بکرێت، ئه‌و پرسانه زیاتر نیشان ده‌درێت بۆیه دووپاتی ده‌که‌مه‌وه هه‌ر که‌سێک له هه‌ر پله و پایه‌یه‌کدا بێت هیچ پاساوێکی یاسایی نییه بۆ ڕاکردن وهیچ حه‌سانه‌یه‌کی یاسایی نابێت و له هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌کدا بێت ڕێوشوێنی له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته به‌ر. ئێمه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش خه‌ریکی گفتوتگۆی جیددین بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌کمان هه‌بێت له باره‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ک به‌وه‌ی کێ مافی هه‌یه چه‌ک هه‌ڵبگرێت و بۆچی.
ڕووداوه‌که‌ی گه‌رمیان..
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا که به دیققه‌ته‌وه لێکۆڵینه‌وه له باره‌ی ڕووداوه‌که‌ی گه‌رمیان ده‌کرێت و حکوومه‌ت هه‌ر له‌و ئاسته‌دا ناوه‌ستێت و گوتی: \""من ئه‌مڕۆ به وردی گوێبیستی ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م پرسه بووم و ئێمه‌ش وه‌کو حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌و ئاسته‌دا ناوه‌ستین، به‌ڵکو لیژنه‌یه‌ک ده‌نێرین بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌که به ته‌واوی بزانن و ئه‌نجامه‌که‌ی بۆ ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نن\"". سه‌رۆک وه‌زیران هه‌روه‌ها نیشانی دا که کارزان که‌ریم که ئێستا گیراوه به هیچ شێوه‌یه‌ک له سه‌ر کاری ڕۆژنامه‌وانی ده‌ستگیر نه‌کراوه، به‌ڵکو ئه‌و فه‌رمانبه‌ر بووه له ئاسایش، پێشتریش له پڕۆتۆکۆڵی فڕۆکه‌خانه کاری کردووه و بۆوه‌ته فه‌رمانبه‌ری ئاسایش و ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی په‌یوه‌ندیی به هه‌ندێ پرسی ئاسایش هه‌یه له فڕۆکه‌خانه، ئه‌گینا هیچ به نووسین و ڕۆژنامه‌وانییه‌وه په‌یوه‌ست نییه و ئاشکرای کرد که له دادگایه‌کی مه‌ده‌نیی عادیلانه دادگایی ده‌کرێت و به پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و ئاسایشی گشتیش ڕوونکردنه‌وه له‌مباره‌یه‌وه بڵاو ده‌کاته‌وه.
گرنگترین شت هۆشیارکردنه‌وه‌یه..
سه‌رۆکی حکوومه‌ت نیشانی دا گرنگترین شت له جێبه‌جێکردنی ئه‌م یاسایانه هه‌بوونی هۆشیارییه‌وه و گوتی: \""له کابینه‌ی پێنج وشه‌شی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کاری زۆر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کراوه، به‌ڵام ئه‌مه پرسێکه ناوه‌ستێت و دوای ئێمه‌ش ده‌بێ ببێته به‌شێک له پرسی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه و ده‌بێ ده‌ستپێکه‌که له پڕۆگرامه‌کانی خوێندن بێت له قوتابخانه‌کان و ئێوه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیش ده‌بێ یارمه‌تیمان بده‌ن. بۆ نموونه که‌یسێک له سلێمانی هه‌بوو که‌سێک خوشکی خۆی کوشتبوو، ئنجا سووتاندبووی، باسکردنه‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی زۆر خراپ کرا، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و کاره‌ی کردووه په‌شیمان بووه، به‌ڵام شێوازی بڵاوکردنه‌وه‌که‌ی ورووژاندنه‌وه‌ی پێوه دیار بوو، جگه له‌وه‌ش مه‌سه‌له‌که پێویستیی به ته‌ندروستی و خوێندنی باڵا و ڕێکخراوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌یه و مامۆستای ئایینش ده‌توانن ڕۆڵی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه بۆ یارمه‌تیی ئێمه ببینن. مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی ته‌نها به وڵاتی ئێمه‌وه په‌یوه‌ست نییه و ئه‌گه‌ر بێت و توندوتیژی دژ به ژنان له ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان به‌راورد بکرێت، ئه‌وا جیاوازییه‌کی یه‌کجار زۆر ده‌بینرێت وئ هم دیارده‌یه ته‌نها له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری نییه. ئێمه هه‌قمان نییه له شوێنی دیکه ئه‌م دیارده‌یه چییه و چۆنه، به‌ڵکو باسی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان ده‌که‌ین. ئێمه ده‌ڵێین ژن به‌شێکی گرنگی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه و له مێژووشدا شانبه‌شانی پیاو له شۆڕش و له زه‌حمه‌تییه‌کاندا، له ئه‌رکی به‌خێوکردنی پیاو له ئه‌نفال و له هه‌موو سه‌ختییه‌کاندا پشکی شێری به‌ر که‌وتووه، من پێموایه بێ عه‌داله‌تییه ئه‌گه‌ر بڵێین له‌م پرسانه‌دا ته‌نها ژن تاوانباره و ته‌نها ژن ده‌بێ بکوژرێت، بۆ پیاو خه‌تابار نییه؟ پیاو بۆ حه‌سانه‌ی دیپلۆماسیی هه‌بێت و به ئاره‌زووی خۆی هه‌رچیی بوێت بیکات و ژنانیش باجه‌که‌ی بده‌ن، ئه‌مه ڕاست نییه، بۆیه پێویسته مه‌سه‌له‌ی هۆشیاری ببێته کاری سه‌ره‌کیی حکوومه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی\"".
باسکردنی یاسای توندوتیژی له‌دژی خێزان..
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا پرسی یاسای توندوتیژی له دژی خێزان باسێکی گرنگی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوو که له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه چوو و زۆر به درێژی قسه‌ی له سه‌ر کرا و گوتی: \""من وه‌زیری دادم ڕاسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دادوه‌ران دابنیشێت و ئێمه‌ش پشتگیری له‌وه ده‌که‌ین ئه‌م یاسایه به ته‌واوی جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌نجوومه‌نی خانمانیش کاتی خۆی به بڕیارێک له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به نیزامێک ده‌رچووه و ئه‌مڕۆش بڕیاری ئه‌وه درا یاسای بۆ ئاماده بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌سته‌یه‌ک که یاسایه‌کی هه‌بێت و کاره‌کانی خۆی له چوارچێوه‌ی یاسادا بکات\"".
زۆرینه‌ی کورد موسڵمانن..
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌نده به ڕێزگرتن له هه‌موو ئایینه‌کان له کوردستان به تایبه‌تی ئایینی ئیسلام که زیاتر له 80%ی خه‌ڵکی کوردستان موسڵمانن و گوتی: \""ئێمه ڕێزمان بۆ هه‌موو ئایینێک هه‌یه و کوردستان وڵاتێکه تیایدا هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت موماره‌سه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی بکات له ڕووی ئایینی و کولتووری و مه‌زهه‌بییه‌وه، ئه‌و که‌سه‌ی قورئانی پیرۆزی سووتاندووه ماوه‌یه‌ک سه‌ر به‌لایه‌نێکی ئیسلامی بووه و دواتریش په‌یڕه‌وی فیکری سه‌له‌فی کردووه و پاشانیش ئه‌مه له‌مێشکیدا تێکه‌ڵییه‌ک دروست بووه و کارێکی وای کردووه، ئێمه به توندی ئیدانه‌ی ده‌که‌ین و به هیچ شێوه‌یه‌ک وه‌کوو حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان قبووڵی ناکه‌ین و لێکۆڵینه‌وه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. ئێمه نامانه‌وێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ببێته پرسێک بۆ ورووژاندنی خه‌ڵک به‌وه‌ی حکوومه‌ت هیچی نه‌کردووه، بێگومان حکوومه‌ت لێکۆڵینه‌وه ده‌کات و ئه‌وه‌ی له ڕووی یاساوه پێویست بێت، حکوومه‌ت پاڵپشتی ده‌کات.
هێڵی ته‌له‌فۆنی گه‌رم بۆ هه‌واڵدان له هه‌ر توندوتیژییه‌ک..
نێچیرڤان بارزانى دووپاتی کرده‌وه ئێستا ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌ند کۆمپانیایه‌ک له ئارادایه بۆ دانانی هێڵی ته‌له‌فۆنی گه‌رم له هه‌موو کوردستان و به یه‌ک شێوه کاری له سه‌ر ده‌کرێت بۆ هه‌واڵدان له دژی هه‌ر توندوتیژییه‌ک که به‌ر ئافره‌ت بکه‌وێت و گوتی: \""ئێمه شێلته‌ری تایبه‌تمان بۆ لێکۆڵینه‌وه له هه‌ر ڕووداوێک هه‌یه له دژی ئافره‌ت، به تایبه‌تی ئه‌و ڕووداوه‌ی دوایی که له گه‌رمیان ئافره‌ته‌که گه‌ڕێندرایه‌وه ماڵه‌وه و کوشتیان، ئێمه ده‌بێ له‌وه دڵنیابین ئه‌و ئافره‌ته بگه‌ڕێته‌وه نێو خێزانی خۆیشی ئه‌شکه‌نجه نه‌درێت\"".
پێمان خۆش نییه کۆمه‌ڵگه تێکبچێت..
سه‌رۆکی حکوومه‌ت نه‌یشارده‌وه تاوه‌کوو ئێستاش گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تیی زۆر هه‌ن به بێ دادگا چاره‌سه‌ری ده‌کرێت و پاڵپشتیی خۆی بۆ ئه‌وه نیشان دا هه‌موو پرس و کێشه‌کان ب شێوه‌یه‌کی یاسایی و له دادگاکاندا چاره‌سه‌ر بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه تێکنه‌چێت و یاساش ڕۆڵی خۆی ببینێت. هه‌روه‌ها گوتی: \""ئێمه له ژێر هه‌ر په‌رده‌یه‌ک بێت پرسه‌ی کوشتنی ژنان مه‌حکووم ده‌که‌ین، به داخه‌وه زۆر جار له سه‌ر مهسهجێکی مۆبایل توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان ده‌کرێت، ئێمه دوای هه‌موارکردنی یاسای باری که‌سێتی له په‌رله‌مان ده‌که‌ین. ئێستا مه‌سه‌له‌ی کوشتنی ئافره‌تان به‌تاوان ده‌زانین، جاران ئه‌و شتانه به ناوی شه‌ره‌فه‌وه ده‌کرا و دوای کۆکبوون له سه‌ر ئه‌و یاسایه و پاڵپشتیکردنی له لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مامۆستایانی ئایینیشه‌وه که له وتاری هه‌ینیدا به‌رگرییان لێی کرد، بڕیاری ئه‌وه درا ڕێگه نه‌درێت ژن به ناوی شه‌ره‌فه‌وه بکوژرێت ،ئه‌مه ئێستا به تاوان حیسابه و دادگاکانی کوردستانیش که‌م وزۆر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا کردووه و خه‌ڵکیش دادگایی کراوه و ئێستاش ئاماری وردم لا نییه و ده‌کرێ له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی توندوتیژی بگاته ده‌ستی ئێوه. ئێمه‌ش له که‌موکوڕییه‌کانمان ڕاناکه‌ین و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له‌و پرسه جیددیه و داوای یارمه‌تی و هاوکاریش له کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مامۆستای ئایینی ده‌که‌ین و داوای هاوکاری و پشتگیری ده‌که‌ین و نابێ ئه‌و دیارده‌یه بمینێت\"".
ناکۆکییه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر..
نێچیرڤان بارزانی نیشانی دا دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا ئێراقى به‌جێ هێشت به میکانیزمێک ڕێککه‌وتن له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌کردنی پێشمه‌رگه و سوپای ئێراق کرا، به شێوه‌یه‌ک ده‌بێ کاره‌کان به هه‌ماهه‌نگی بن وهیچ که‌سێک ته‌جاوز نه‌کات و گوتی: \""به پێی ئه‌و میکانیزمه‌ی کراوه و جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیران له به‌غدا ئیمزای له سه‌ر کردووه، ئێمه په‌یڕه‌ومان کردووه و ئه‌و جووڵانه‌وه‌ی دوایی یه‌که‌ی سوپای ئێراق که له ناسڕییهوه هاتبوون، ڕێگرتنی پێشمه‌رگه لێیان به‌هۆی ئه‌و میکانیزمه‌وه بووه که هه‌یه که ده‌بوایه پێشمه‌رگه ئاگادار بکرێته‌وه و لێره‌شدا پره‌نسیپێک هه‌یه، ئێمه هه‌ر کاتێک له هه‌ر شوێنێک بمانه‌وێ سوپای ئێراق بێت؛ ئه‌وا بێگومان داوا ده‌که‌ین وه‌ک چۆن کاتێک کێشه‌ی گه‌وره له به‌غدا هه‌بوون و داوا کرا، پێشمه‌رگه بچێته به‌غدا ئێمه ناردمان و له‌وێشدا میکانیزمێک هه‌یه به‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران داوا له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات هێز بنێرێت و ئێمه له‌و کاته‌دا هێزمان بۆ به‌غدا نارد بۆ پاراستنی خه‌ڵک. بێگومان سوپای ئێراق سوپای هه‌موومانه و له هه‌ر کاتێکدا هه‌ر خه‌له‌لێکی ئه‌منی دروست ببیت، ئێمه داوای سوپا ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا کرا هیچ هۆکاری بۆ نه‌بوو و ئێمه‌ش نه‌مانزانی بۆ کرا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه دوای کۆبوونه‌وه‌کانی به‌غدا خه‌ریکه مه‌سه‌له‌که به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون ده‌چێت وهێزهکانیش به‌ره‌و شوێنی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و له کاتی ئێستاشدا من ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به کێشه نابینم له نێوان ئێمه و به‌غدا\"".
کوردستان له ده‌ستووریبوونی گرێبه‌سته‌کانی نه‌وت دڵنیایه..
نێچبرڤان بارزانی دووپاتى کرده‌وه \""ئه‌وه‌ی به‌غدا دووباره‌ی ده‌کاته‌وه ته‌نها چیرۆکێکی کۆنه و هه‌رێمی کوردستانیش له ده‌ستووریبوونی گرێبه‌سته‌کانی خۆی دڵنیایه، چونکه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری ئێراق ده‌رنه‌چووه و گوتی: کۆمپانیای وه‌کوو ئیکسۆن مۆبێل وشیڤرۆڵی ئه‌مه‌ریکی وتۆتاڵی فه‌ڕه‌نسی و گازپڕۆمی ڕووسی، بێگومان تا نه‌زانن ئێمه پاڵپشتییه‌کی یاسایی و ده‌ستووریمان هه‌یه نایه‌نه کوردستان و کاری تیادا ناکه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا باشترین وه‌ڵامه بۆ ئه‌وه‌ی ئایا گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان یاسایین یان نا؟، باشترین چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌و پرسه هه‌ڕه‌شه نییه، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه به‌غدا به جیددی بڕیار له سه‌ر دانیشتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بدات بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسانه‌و و ئه‌مه‌شه ڕێگای ڕاست و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری ئێراق و ئه‌و یاسایانه‌ی که هه‌ن چاره‌سه‌رییان بۆ بدۆزرێته‌وه و ئێمه‌ش وه‌کوو حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یی ته‌واومان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌یه. ئێمه له‌م مانگه‌وه ده‌ست به‌هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌که‌ینه‌وه و ئه‌م سیاسه‌ته‌شمان بۆ نیشاندانی نییه‌تپاکیی خۆمانه بۆ به‌غدا وهیوادارین له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه چاره‌سه‌رییه‌ک بۆ دانی پاره‌ی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی به‌غدا پێی نه‌داون و به‌دانی پاره‌ی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ش، هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت\"".
کاردانه‌وه‌ی سه‌ردانی داوود ئۆغڵو بۆ کوردستان..
سه‌رۆکی حکوومه‌ت تیشکی خسته سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و نیشان ی‌دا سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌و به ڤیزای ئێراق بووه که له سه‌ر پاسپۆرته دیپلۆماسییهکایدا دانراوه و تیایدا باسی ئه‌وه نه‌کراوه ده‌بێ بچێته ئه‌م شاره و نه‌چێته شاره‌که‌ی دیکه و گوتی: \""ئێمه که‌رکووک وه‌کوو شارێکی ئێراقی سه‌یر ده‌که‌ین، که‌رکووک وه‌کوو هه‌ولێر وه‌کو به‌غدایه، دروستکردنی ئه‌م گرفته‌ش له لایه‌ن به‌غداوه هیچ هۆکارێکی نییه و بۆ ئه‌و هه‌ستیارییه دروست بکه‌ین؟! ، ئه‌مه شتێکی هه‌ڵه‌یه، واتا بۆ ته‌نها نابێ بچێته که‌رکووک؟! ئێمه هه‌میشه گوتوومانه پێکهاته‌کان به کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاشووری و کلدانی، ئێمه له پێکهاته‌ی ئه‌م شاره‌ین، ئه‌م گرفته شتێکی بێ هۆکار بوو، خۆ ئێمه که ده‌چینه تورکیا له ڤیزامان نانوسرێت که ته‌نها ده‌بێ بچینه ئه‌سته‌مبۆڵ، یان نابێ بچینه دیاربه‌کر، ئێمه دڵنیاین وه‌کوو هه‌رێمی کوردستان که هیچ پێشیلکارییه‌کی دیپلۆماسیمان له نێوان ئێراق وتورکیادا نه‌کردووه و ڤیزاکه‌ی داوود ئۆغڵۆ ڤیزای ئێراقه و ڕێگه‌ی پێ ده‌دات بچێته هه‌ر شوێنێک له ئێراق\"".
کورد یه‌ک گوتاره..
سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دووپاتی کرده‌وه ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی وه‌کوو دوو حزب بیر و بۆچوونی جیاوازیان هه‌بێت، به‌ڵام بۆچوونی هه‌ردوولا له‌باره‌ی پرسه گرنگه‌کان یه‌که و گوتی: \""ئێمه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا سێ جار کۆبوونه‌وه‌مان به یه‌که‌وه کردووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ قۆناغی ئاینده قسه‌کانمان یه‌ک بخه‌ین و من له‌م یه‌ک دوو ڕۆژه‌دا سه‌ردانی جه‌نابی مام جه‌لال ده‌که‌م له به‌رلین بۆ باسکردنی ئه‌م پرسانه وبێگومان یه‌ک هه‌ڵوێستمان ده‌بێت\"".
ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان..
نێچبرڤان بارزانی کۆکبوونی لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان وکۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی له سه‌ر ده‌ستوور به‌شتێکی گرنگ زانی وه‌کوو گرێبه‌ستێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، چونکه ده‌ستوور نه بۆ که‌سێکه، نه حزبێک، نه لایه‌نی سیاسی و گوتی: \""حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌بن سبه‌ی له‌وانه‌یه نه‌بن، بۆیه ده‌ستوورێکمان ده‌وێت هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستان له سه‌ری کۆک بن، ئێمه وه‌کوو حکوومه‌تی هه‌رێم هیچ هێڵێکی سوورمان له سه‌ر ئه‌و پرسه نییه و ئاماده‌ین گوێبیستی هه‌ر تێبینییه‌ک بین له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ده‌ستوور و ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له خاڵه‌کانی کارنامه‌ی کابینه‌ی حه‌وته‌می حکوومه‌ت به‌ق سهکردن له باره‌ی ده‌ستووره‌وه.
هه‌بوونی زه‌مینه بۆ جێبه‌جێکردنی یاساکان..
سه‌رۆکی حکوومه‌ت ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه که ده‌رکردنی هه‌ر یاسایه‌ک پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ی تیادا بکرێت که ئایا زه‌مینه بۆ جێبه‌جێکردنی ده‌بێت یان نا و گوتی: \""هه‌ندێک شت ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ڕاگه‌یاندن بێت نه‌کرێت باشه، چونکه کێشه‌ی ئێمه ته‌نها ئه‌وه نییه، ئێمه ده‌بێ له هه‌ندێک یاسادا زه‌مینه ئاماده بکه‌ین که به داخه‌وه نه‌بووه، ئێمه یه‌ک ساڵ و نیو خه‌ریک بووین زه‌مینه‌سازی بۆ یاسایه‌ک بکه‌ین نه‌کرا، چونکه یاسا ته‌نها به تێپه‌ڕاندنی سه‌ر ناکه‌وێت\"".
شه‌فافترین گرێبه‌ستی نه‌وتمان هه‌یه..
نێچیرڤان بارزانی گوتی: من له‌و قسه‌ی خۆم به‌رپرسم، هیچ کێشه‌یه‌ک له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کانی ئێمه‌دا نییه و هه‌موویان ئاشکراکراون و کاتێک د. به‌رهه‌م سه‌رۆک وه‌زیران بوو له کابینه‌ی شه‌ش هه‌مووی بڵاو کرده‌وه، پرۆسه‌ی شه‌فافییه‌ت له‌وه زیاتر هیچ وڵاتێک نایکات، باس له‌وه ده‌کرێت ئه‌و گرێبه‌سته خراپه، یان باشه؟ من ئاماده‌م گفتوگۆی له سه‌ر بکه‌م، چونکه ئه‌وه‌ی له کوردستاندا هه‌یه گرێبه‌ستی هاوبه‌شییه، به‌ڵام بۆ و له‌به‌رچی ئه‌م شێوازه‌مان هه‌ڵبژاردووه؟ ئێمه وه‌کوو وڵاتانی که‌نداو نین گرێبه‌ستی سیرڤیسیان پێ بده‌ین و بڵێین وه‌رن ئیش بکه‌ن، ئێمه شوێنه‌که‌مان له ڕووی سیاسی و کارکردنه‌وه شوێنی موجازه‌فه‌یه، بۆیه گرێبه‌ستی هاوبه‌شی باشتره به کارکردن به که‌مترین کولفه، باشترین ئیش بکات، به‌ڵام که بوویت به گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاری، ئه‌و کات ده‌ڵێت: من گرفتم نییه با به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت کار بکه‌م، جا هه‌ر چه‌ندی تێبچێت. له باره‌ی داهاتی نه‌وتیشه‌وه که هه‌ر یه‌که و ناوێکی لێیناوه و ده‌ڵێن 4 ملیار دۆلار ونه، من له به‌ر چاوی هه‌موو ئه‌و کامێرانه ده‌ڵێم یه‌ک فلس ون نییه، یه‌ک سه‌نت و یه‌ک دۆلار ون نییه، هه‌مووی دیاره و جارێ ئه‌وه بزانن 4 ملیار نییه، به‌ڵکو کاتی خۆی که د. ئاشتی هه‌ورامی چووه په‌رله‌مان گوتی: ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه بکه‌ین، داهاته‌که‌ی نزیکه‌ی 4 ملیار دۆلار ده‌بێت، نه‌ک ئێستا ئه‌وه‌نده داهاتمانه، بۆیه ئێوه‌ی ڕاگه‌یاندن ده‌بێ زانیاریی ڕاست به خه‌ڵک بگه‌یه‌نن نه‌ک هه‌واڵه‌که به چه‌واشه‌کاری بگه‌یه‌ننه ده‌ستی خه‌ڵک. ئه‌م داهاته ئێمه نه‌مانخسته نێو بودجه، چونکه له به‌غدا لێمانی ده‌بڕن، به‌ڵام ئاشکراکردنی ئه‌رکه و من ته‌حه‌ممولی به‌رپرسیارێتی ده‌که‌م و ده‌شڵێم ئه‌رکی منه و ئه‌رکی حکوومه‌ته ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا بخه‌ینه ڕوو و دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه له کاتی خۆیدا گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی ئاوی دهۆکمان به‌و پاره‌یه کردووه و زیاتر له 200 ملیۆن دۆلارمان له گه‌رمیان سه‌رف کرد و ئێستاش هه‌ر له‌و پاره‌یه بودجه‌مان بۆ خانووی که‌سوکاری ئه‌نفال سه‌رف کردووه و ئێستاش خه‌ریکین 200 ملیۆن دۆلاری دیکه بۆ سنووری گه‌رمیان ته‌رخان ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ڵه‌بجه و شوێنه‌کانی دیکه. واتا دیاره ئه‌وه‌ی سه‌رفکراوه بۆ چی بووه و ئه‌وه‌ی سه‌رف نه‌کراوه بۆچی ده‌بێت و په‌رله‌مانی کوردستانیش ده‌بێ ئه‌وه بزانێت.
هه‌روه‌ها ئێمه بۆ ڕێگه‌ی نێوان ده‌ربه‌ندیخان و که‌لار بودجه‌یه‌کمان داناوه تا له کاره‌ساته‌کانی هاتووچۆ که‌م بکه‌ینه‌وه و پرۆژه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی دهۆکمان هه‌یه، پرۆژه‌ی دروستکردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری و های وه‌ی هه‌یه له زاخۆوه تا ده‌گاته سلێمانی و به‌شی یه‌که‌می له هه‌ولێره‌وه ده‌کرێت، ئه‌م پرۆژانه‌ش ناشاردرێنه‌وه، به‌شێکیش له‌و پاره‌یه بۆ دروستکردنی قوتابخانه دیاری ده‌که‌ین چونکه به‌داخه‌وه تاوه‌کوو ئێستاش قوتابخانه هه‌ن به سێ شیفت ده‌وام ده‌که‌ن، ئێمه ده‌بێ هه‌ڵمه‌تێکی به‌په‌له‌ی بۆ بکه‌ین\"".
سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی هه‌رێمی کوردستان..
بارزانی دووپاتی کرده‌وه سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی ئێراق له لایه‌ن به‌غداوه داده‌ڕێژرێت و ئه‌مه‌ش به پێی ده‌ستوور دیاره و گوتی: \""ئێمه له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران دراوسێین وجار جار سه‌فه‌ر بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌که‌ین وئه‌وان دێنه لامان، به‌ڵام له پرسه ستراتیژییه‌کاندا ئێمه بۆچوونی جیاوازمان نییه و هیچ کاتێک ته‌ده‌خول له کاروباری ئه‌م وڵاتانه ناکه‌ین و ئه‌مه‌ش لای ئێمه پره‌نسیپه چ له سووریا چ له ئێران چ له تورکیا و ئێمه نامانه‌وێ ده‌ست له کاروباری ئه‌م وڵاتانه وه‌ربده‌ین. قسه له سه‌ر ئه‌وه ده‌کرێت له هه‌رێمی کوردستان خه‌ڵک مه‌شقی سه‌ربازی پێ ده‌کرێت، ساڵی 2003 له ناوچه‌ی ساحیلی نه‌ینه‌وا ئێمه چه‌کمان دا به خه‌ڵکی ناوچه‌که بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن، ئێمه ئه‌مڕۆش مه‌ترسیی ئه‌وه‌مان هه‌یه له هه‌ر گۆڕانێک که به کتوپڕی له سووریا بکرێت؛ خه‌ڵکی ئێمه له وێ تووشی کێشه‌ی گه‌وره ببن وئ ه‌گه‌ر ئه‌وه ڕووی دا ئێمه یارمه‌تیی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌ده‌ین که هاتوونه‌ته ئێره بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن، ئه‌گه‌ر نا ئێمه ده‌ست ناخه‌ینه کاروباری ئه‌وانه‌وه.:"
