ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له ڕاگه‌یاندنیده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رباره‌ی پرسیدادگاییكردنی كارمه‌ندی ئاسایش كارزان كه‌ریم.
به‌پێیرێوشوێنه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیجیهان، كارمه‌ندانی ئه‌و ده‌زگایانه پابه‌ندن به رێوشوێنه‌كانی نهێنی پارێزییه‌وه‌له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی خه‌ڵك و ده‌زگاكانی وڵاته‌كانیان. هه‌ر شتێكیشیان هه‌بێتده‌بێ له چوارچێوه‌ی ده‌زگاكه‌یاندا به پێی پله‌به‌ندیی وه‌زیفی و به‌رپرسیارێتییبه‌رزی بكه‌نه‌وه بۆ سه‌رووی خۆیان. هه‌روه‌ها نابێ هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێكیگومانبارانه و شاراوه له ده‌زگاكانیان ئه‌نجام بده‌ن.
له‌به‌رلادان له‌و رێنمایی و رێوشوێنه یاساییانه‌ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان،كارزان كه‌ریم، به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه و یاساییانه به‌پێی فه‌رمانی دادوه‌رو به‌چه‌ند به‌ڵگه‌ی كاری شاراوه‌ی جۆراوجۆره‌وه دراوه‌ته دادگا. دادگاییكردنه‌كه‌شیبه شێوه‌یه‌كی ئاسایی له دادگا مه‌ده‌نییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت،به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش مافی خۆپاراستنی هه‌یه، وه‌ك هه‌ر تۆمه‌تبارێكی دیكه له‌كوردستاندا.
ئه‌وه‌یكه بڵاویش ده‌كرێته‌وه كه گرتنه‌كه‌ی وه‌ك سزادانیه‌تی له سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌یچه‌ند نووسینێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و وه‌ك رۆژنامه‌نووس دراوه‌ته دادگا، ئه‌وه‌دووره له راستییه‌وه. رۆژانه ده‌یان وتار و هه‌واڵ له‌و باره‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه،به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگری له هیچ رۆژنامه‌نووسێك بكرێت و هیچ رێوشوێنێكی نایاسایی له لایه‌ن ده‌زگاكانی حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانه‌وه‌به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان بكرێت. به‌ڵكو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسایچاپه‌مه‌نی و یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری رێوشوێنه یاساییه‌كانی پاراستنی كار وئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی زامن كردووه.
بۆیه‌لێره‌دا داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه هاوكار و پشتیوانمان بن بۆ چه‌سپاندنییاسا ولێپێچینه‌وه‌ی یاسایی بكرێت له‌و كه‌سانه‌ی بنه‌ما ئه‌ساسیه‌كانی پیشه‌كه‌یانپێشێل ده‌كه‌ن له ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وه هه‌وڵ نه‌درێت ئه‌م ئیجرائاته‌یاساییه بكرێته موزایه‌ده‌یه‌كی نائسووڵی ونایاسایی و دوا قسه‌ش ته‌نها بۆ دادگایه.
ڕاگه‌یاندنیده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
8یئابی 2012
