مووچەی شەهیدی هاووڵاتی کرا بە 250 هەزار دینار
بەڕێوەبەری شەهید و ئەنفاڵکراوانی سۆران، سلێمان ڕەعد، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: \"لەسەر پێشنیازی وەزارەتی شەهیدان، مووچەی شەهیدانی هاووڵاتی لە 180 هەزار دینار کرا بە 250 هەزار دینار کە بۆ هەر مانگێک بڕی 70 هەزار دینار زیاد بووە، پاش جەژنی ڕەمەزان پارەی مانگەکانی ڕابردوو هەر لە سەری ساڵی 2012تا مانگی هەشت ئەو زیادە مووچەیە سەرف دەکرێت\"".
ئەو بەرپرسە لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی دا، بۆ شەهیدانی سەنگەر کە مووچەکانیان 500 هەزار دینارە وەزارەتی شەهید و ئەنفاڵکراوان داوای لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە کە مووچەی ئەوانیش 30% زیاد بکرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێک لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە نەهاتووە."
