\"چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان په‌یوه‌سته به‌راده‌ی پابه‌ندبوونی هه‌ولێر به بڕیاره‌كانی به‌غداوه\"""
عه‌لی موسه‌وی، راوێژكاری راگه‌یاندنی نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به (رووداو)ی رایگه‌یاند حكومه‌تی عێراق نیازی نییه شاندی دانووستاندن ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان. گوتیشی \""ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ ده‌زگای راگه‌یاندن باسی لێوه ده‌كرێ دووره له راستیه‌وه\"".
موئه‌یه‌د ته‌یب، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ (رووداو) به‌هه‌مان شێوه رایگه‌یاند \""هیچ شتێك له ئارادانییه له باره‌ی هاتنی شاندێك له به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان\"".
عه‌لی موسه‌وی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند مالیكی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كان باسی ئه‌و خاڵانه‌ی بۆ كردوون كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كورستان ناكۆكیان له‌سه‌ره و بۆچوونی خۆی روونكردووه‌ته‌وه. له به‌رامبه‌ردا موئه‌یه‌د ته‌یب ده‌ڵێ ئه‌وه كۆبوونه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو به‌ربانگ كردنه‌وه بووه، مالیكی بۆ كوتله سیاسییه‌كان رێكخستبوو، دواتر مالیكی له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی كردووه و نوێنه‌رانی كوردیش وه‌ڵامی مالیكیان داوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری سه‌ردانی شاندێكی فڕاكسیۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه له دیداری نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ندێ له فراكسیۆنه‌كان پێشنیازیان كردبوو گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌ڵێ\"" له ئێستادا هاتنی شاندی فراكسیۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان دیار نییه و هیچ شتێكیش له‌و باره‌یه‌وه له ئارادانییه\"".
راوێژكاره‌كه‌ی مالیكیش له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانه‌وه، ده‌ڵێ \""چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان په‌یوه‌سته به راده‌ی پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عێراق\"".
ڕووداو"
