نێچیرڤان بارزانی پشتگیری له پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستووری دووپات كرده‌وه
نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له میانه‌ی دیداری له‌گه‌ل محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆیان كرد له باره‌ی كۆبوونه‌وه فرا‌وانه‌كه‌ى دوێنێى نێوان سه‌رۆكايه‌تيى په‌رله‌مان، حكوومه‌ت و لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان و دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دانوستانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ له به‌غدا.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌دا هه‌ردوولا باسيان له پێداچوونه‌وه به‌و یاسايانه‌دا كرد كه ڕه‌هه‌ندى نیشتمانيیان هه‌یه و سه‌رۆكى حكوومه‌ت جارێكى ديكه پشتگيريى حكوومه‌تى بۆ پێداچونه‌وه به‌و بڕگانه‌ى پرۆژه‌ى ده‌ستوور و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌دا كه پێویسته ته‌وافوقی نیشتمانیان له سه‌ر هه‌بێت، دووپات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها یه‌كخستنى بیروڕا و بۆچوونه‌كان بۆ هه‌ر پێشهاتێك كه ڕووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان ببێته‌وه، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
