راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌باره‌ى ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دانوستان له هه‌رێمى كوردستان
سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه دكتۆر ئه‌رسه‌لان باییز سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌وته‌یه‌كدا به‌ناوى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى به‌خێرهاتنى ئاماده‌بوانى كرد و ئامانجى كۆبونه‌وه‌كه‌ى خسته روو له‌پێناو راگۆرینهوهو ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى پرۆژه‌ى پێكهێنانى (ئه‌نجومه‌نی باڵاى دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى به‌غدا) كه ئه‌م پرۆژه و پێشنیاره‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاوه به نوسراوى ژماره 1662 له 10 ى ته‌مموزى 2012 ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه.
پاشان تیشكى خسته سه‌ر گرنگى و بایه‌خى پێكهێنانى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌پێناو هاتنه ئاراى كۆده‌نگیه‌كى نیشتمانى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه چارهنووسسازانهى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدرالى عیراق دا رووبه‌رووى هه‌رێمى كوردستان ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌قۆناغێكى وا گرنگ و هه‌ستیار دا وه‌ك ئه‌ركێكى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان به حوكمران و ئۆپۆزسیۆنه‌وه كاربكه‌ن تا كارى دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ به‌شێوه‌یه‌كى نوێ رێك بخه‌نه‌وه،
دواتر به‌رێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به بیرۆكه‌ى ئاماده‌كردنى ئه‌و پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم كرد و ئه‌وه‌ى خسته روو ئێمه له‌كابینه‌ى شه‌شه‌م و به‌ر له‌دامه‌زراندنى كابینه‌ى حه‌وته‌م له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌لاته‌وه
چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجام دا‌و گه‌یشتینه ئه‌و باوهرهى كه گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا پرسێكه په‌یوه‌ندى به‌گه‌لى كوردستان و تێكراى لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌یه به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌و پێیه‌ى
ئه‌و كێشانه په‌یوه‌سته به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانى كوردستان بێ جیاوازى بۆیه له‌پیناو به نیشتمانییكردنى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پرۆژه‌كه‌مان هێنایه په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدى كرده‌وه كه ئێمه له حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه بۆ پێداچونه‌وه له‌سه‌ر پرۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه پێویسته ته‌وافوقى نیشتمانیان له‌سه‌ر هه‌بێت.
هه‌ر لهكۆبونهوهیهدا كه‌نزیكه‌ى دوو كاتژمێرى خایاند ته‌واوى حزب و لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان راشكاوانه بۆچوون وتیروانینى خۆیان له‌باره‌ى چۆینه‌تى دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نه‌كه و رۆڵ‌و ئه‌ركه‌كانى خسته‌روو و بریاریاندا به:
- به‌دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ بۆ ئه‌وه‌ى ببێته دامه‌زراوه‌یه‌كى نیشتمانى بۆ به‌رێوه‌بردن و چاودێرى كردن و ئه‌نجامدانى گفتۆگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه چارهنووسسازانهى په‌یوه‌ستن به به‌رژه‌وه‌ندیه بالاكانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه.
- بریاردرا لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و نوینه‌رانى فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نى نوینه‌رانى عیراق و حكومه‌تى فیدرالى ونوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم پێك بێت، بۆ دیراسه‌كردن و چۆینه‌تى پیكهینانى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه.
به‌شداربووان به‌گشتى ده‌ستخۆشیان له‌و هه‌نگاوه‌ى په‌رله‌مان و پێشنیاره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كرد و به هه‌نگاوێكى گرنگیان به‌ره‌و یه‌كخستنى ووتارى سیاسی و یه‌ك هه‌ڵوێستى لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌به‌رامبه‌ر پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدرال دانا بۆئه‌وه‌ى میكانیزمێكى گونجاو بۆ چۆنیه‌تى به‌رێوه‌بردنى دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا دابنرێ و پشتیوانى خۆیان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان دووپات كرده‌وه به مه‌رجه‌عى دوابریارهكانیان دانا له‌سه‌ر هه‌ر رێكه‌وتنێك كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى بكرێت. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یدا سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كانى به‌شدار كۆكبوون له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى جۆرێك له‌چاره‌سه‌رى ته‌وافقى بۆ ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ى كه ره‌هه‌ندى نیشتمانیان هه‌یه، وماوهیهكه له‌په‌رله‌مانى كورردستان گیریان خواردووه، هه‌روه‌ك جه‌ختیان له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه به‌پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌ریمى كوردستان كرده‌وه به‌جۆرێك كهتهوافقى نیشتمانى له‌سه‌ر ئه‌و برگه وماددانه بكرێت كه پیویستیان به پێداچوونه‌وه هه‌یه. ته‌ئكیدیش له‌سه‌ر دامه‌زراندنى سه‌رۆكى ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ له‌ماوه‌ى یاسایى خۆیدا كرایه‌وه كه‌په‌رله‌مانى كوردستان بریاری له‌سه‌رداوه .
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان
6/8/2012
