بێ به‌رامبه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ مامۆستایان ئه‌نجامده‌درێت
(عه‌بدولواحید محه‌مه‌د) جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بهNNA ڕاگه‌یاند، دوابه‌دوای داواكارییه‌كی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاریدا به‌دانانی سندوقی ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی بۆ مامۆستایانی كوردستان به‌بڕی (100) ملیۆن دینار.
(عه‌بدولواحید محه‌مه‌د) وتیشی:\"له‌ئێستادا مامۆستایانی شاری سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری ده‌توانن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن‌و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی بێبه‌رامبه‌ر، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش بكه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ خزمه‌تكردنی مامۆستایان\"".
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ئاشكراشیكرد، ئه‌و مامۆستایانه‌ی پێویستیان به‌چاره‌سه‌ره له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی لقه‌كانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانه‌وه، داواكاریی‌و ڕاپۆرته پزیشكییه‌كانیان ئاراسته‌ی سكرتارییه‌تی یه‌كێتی مامۆستایان بكه‌ن، دواتر یه‌كێتی مامۆستایان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات‌و له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌و له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات."
