سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: مام جه‌لال خۆی بۆ سکرتێری یه‌کێتی هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له گوتووێژێکدا که له ژماره‌ی ئەمڕۆی رۆژنامه‌ی ئاوینه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: \""ته‌ندروستیی مام جه‌لال زۆر باشه و دڵنیام له کۆنگره‌ی داهاتووی یه‌کێتیدا خۆی بۆ سکرتێری گشتی هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه.\""
ئه‌ندامەکەی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی له وه‌ڵامی پرسیارێکدا له‌باره‌ی بروسکه‌ی پرسه‌ی تاڵه‌بانی به بۆنه‌ی کوژرانی \""عاسف شه‌وکه‌ت\""ی زاوای به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ده‌ڵێت: \""مام جه‌لال پیاوێکی به‌وه‌فایه و په‌یوه‌ندییه‌کی دێرین و دوورودرێژی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی حافزئه‌سه‌ددا هه‌یه. ئه‌وکاته‌ی که به ده‌یان و سه‌دان خێزان له‌بن‌ده‌ستی رژێم رایانکردبوو و له دیمه‌شق و شاره‌کانی‌تر داڵده‌یان درابوو، په‌یوه‌ندییه‌کی توند هه‌بوو له‌نێوان حافز ئه‌سه‌د و عاسف شه‌وکه‌تی زاوایشی له نزیکه‌وه ده‌ناسی و بروسکه‌کهی‌ش هیچ لایه‌نێکی سیاسی نه‌بوو، ته‌نها لایه‌نی ئینسانی و کۆمه‌ڵایه‌تی بوو.\"" "
