نێچیرڤان بارزانی: دامەزراندنی ئەنجوومەنی دانووستاند لەهەرێمی كوردستانپرۆژەیەكی نیشتمانییە
درەنگانی دوێنێ شەو پاش تەواوبوونی كۆوبونەوەی هێز و لایەنە سیاسییەكانیهەرێمی كوردستان كە لەتەڵاری پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو بۆ دامەزراندنیئەنجوومەنی باڵای دانووستان لەهەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی رای گەیاند،بیرۆكەی دامەزراندنی ئەو ئەنجوومەنە لەسەروبەندی پێكهێنانی كابینەی 7 ی حكوومەتیهەرێم بووە و سەر بەهیچ هێز و لایەنێك نییە پرۆژەیەكی نیشتمانییە.
زیاتر گوتی، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار درا كۆمیتەیەك پێكبهێندرێ بۆئەوەی دیراسەی ووردەكاری پێكهێنانی ئەنجوومەنەكە بكا و بڕیاریش بدا سەر بەچدامەزراوێك بێ لەكوردستان، ئەوەی گرنگیش بوو سەرجەم لایەنە بەشداربووەكانی ئەوكۆبوونەوەیە كۆدەنگ بوون لەسەر پێكهێنانی.
روونی كردەوە، ئەو ئەنجوومەن سەر بەهیچ لایەنێك نییە، پێشتریش ئەگەرگلەیی ئەوە لەدەسەڵاتدار كرابوایە بەوەی لەساتی دانووستاندنەكان لایەنەكانی تر یانئۆپۆزسیۆن پشتگوێ دەخران، بە پێكهێنانی ئەو ئەنجوومەنە ئەو گلەییە نامینێ.
لەبارەی پرسی بڕینی بەشە سووتەمەنی هەرێمی كوردستانیش لەلایەن حكوومەتیعێراقەوە، بارزانی گوتی، ماوەیەكە حكوومەتی عێراق بەشە سووتەمەنی هەرێمیكوردستانی كەم كردۆتەوەو بەشی شاری هەولێریشی هەر بڕیوە، سیاسەتی حكوومەتیهەرێم ئەوەیە كە دەبێ لەبواری سووتەمەنی و كارەبا هەرێم سەربەخۆ بێ.
گوتیشی، ناكرێ بەغدا هەموو رۆژێك بەهەر بیانووێك بەشە سووتەمەنی یانكارەبای هەرێم ببڕێ، بۆیە ئێمە لەم دوو بوارەدا سەربەخۆیی خۆمان دەبێ وپێداویستی هەرێمیش دابین دەكەین.
ئێوارەی دوێنێ دووشەم كە تا دەرنگانی شەو بەردەوام بوو، بەسەرپەرشتی سەرۆكایەتیپەرلەمانی كوردستان و ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كوردستانو عارف تەیفوور جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و رۆژ نوری شاوەیسجێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و بەرهەم ئەحمەد جێگری دووەمی سكرتێریگشتی یەكێتی و سەرۆك و سكرتێر و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی وسەرۆك فراكسیۆن و لیست و قەوارە و پێكهاتە سیاسیە كوردستانیەكانی پەرلەمانیكوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و حكومەتی عێراق كۆبونەوەی راوێژكاری بۆگفتوگۆكردن لەبارەی دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای دانوستانی هەرێمی كوردستانلەگەڵ بەغدا لەپەرلەمانی كوردستان بەرێوەچوو.
