لەماوەی 6 مانگی رابردوودا زیاتر لە 288 هەزارئاژەڵ سەربڕاون

لەماوەی 6 مانگی رابردوودا زیاتر لە 288 هەزارئاژەڵ سەربڕاون
ئازاد سابیر سەرپەرشتیاریراگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەر راگەیاند:بە پێیدوایین ڕاپۆرتی بەرێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەریدا وەبەگوێرەیڕاپۆرتی شەش مانگی كە لە سەرجەم گۆشتگەكانی سنووریپارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا بۆمان هاتووە بە ئیدارەی گەرمیانیشەوەلە 6مانگییەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 288 هەزارو 730 سەر ئاژەڵیجۆراوجۆر لە سەرجەم گۆشتگەكاندا سەربڕاون كە شاری سلێمانی پشكی شێری بەركەوتووەلە بەرهەمی گۆشتی ئەم ئاژەڵە سەربڕاوانەدا بەجۆرێك كەتەنها لە گۆشتگەكانیسنووری پارێزگای سلێمانیدا 132 هەزارو770 سەر ئاژەڵ سەربڕاوە كە تێیاندا 89665 سەر كاوڕ و 22279 سەر جیسك و 20826ڕەشەوولاخ بووە.

هەروەها گوتی: لەشاری هەولێریش 63119 سەركاوڕو10340 و سەر جیسك و 16918 سەر ڕەشەووڵاخ لە سەرجەمگۆشتگەكانی سنووری پارێزگای هەولێر سەربڕاون، لەشاری دهۆكیش 35972 سەر كاوڕو6865 سەر جیسك و 1851سەر ڕەشەووڵاخ لە سەرجەم كۆشتگەكانی سنووری پارێزگایدهۆكدا سەربڕاون، لەگەرمیانیش4789 سەركاوڕو 4795 سەر جیسك و 1311 سەر ڕەشەووڵاخ لە سەرجەم گۆشتگەكانی سنووری ئیدارەیگەرمیاندا سەربڕاون، هەروەها ژمارەیەكی زۆری ئاژەڵیش لەدەرەوەی گوشتارگەكانسەربڕاون كە مەزەندەی رێژەی 25% ی ئاژەڵە سەربڕاوەكان دەكرێت.

گوتیشی: لەسەرجەم پارێزگاكانی كوردستان بەئیدارەی گەرمیانیشەوە27 كۆشتگەی ئاژەڵیهەیەو 3 لەو هاوچەرخن، هەروەها لەلایەنستافی پزیشكی ڤێتێرنەری شارەزاوە ڕێگەنادرێت بەهیچ شێوەیەك ئاژەڵی نەخۆش سەر ببڕدرێت و گۆشتی نەشیاو بۆ خواردنی هاووڵاتیان لەمكۆشگانەدا دەربچێت، هەر ئاژەڵێكیش دووجار پشكنینی بۆ دەكرێت (پشكنینی پێشسەربرین و پشكنینی دوای سەربڕین )، لە 6 مانگی رابردووش 245 لاشەی ئاژەڵی جۆراوجۆرو 30 هەزارو 624 ئەندامی جۆراو جۆریئاژەڵ كە بۆ خواردنی مرۆڤ نەشیاو بووەسوتێندراون .
Top