سه‌رۆكی هه‌رێم داوا دەکات تورکیا و پەکەکە ئاگربه‌ست ڕابگه‌يه‌نن
دەقی ئەو بەیاننامەیەی کەدوێنێ یەکشەممە لە ماڵپەڕی سهرۆكايهتيی هه‌رێمی كوردستااندا بڵاو کراوەتەوە:
\""سهرۆكايهتيی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی دوايی، شه‌ڕ و پێكدادان به تايبه‌تی له ناوچه‌كانی هه‌كاری هاتووەته ئاراوه، نيگهرانيی خۆی ده‌رده‌بڕێ و له كاتێكدا ئيدانه‌ی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی PKK ده‌كات كه بێجگه له زيانگه‌ياندن به پرس و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانی كورد هيچ سوودێكی نيیه و ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م هه‌ر هه‌وڵێكی ئاشتيانه‌ی چاره‌سه‌ری، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه شه‌ڕ و كوشتار هيچ ئه‌نجامێكی به‌دوادا نايه‌ت و ته‌نيا كێشه‌كان ئاڵۆزتر و قووڵتر ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێم داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كات ئاگربه‌ست ڕابگه‌يه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بكرێته‌وه.
د. ئومێد سه‌باح
وته‌بێژی فه‌رميی سهرۆكايهتيی هه‌رێمی كوردستان
٥/٨/٢٠١٢\"""
