شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌گاته هه‌رێم
ڕۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت)ی چاپی له‌نده‌ن له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆدا، له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاویكرده‌وه، لیوا ڕوكن (عه‌لی غێدان) فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌كات بۆ هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره له‌گه‌ڵ فه‌ریق (جه‌بار یاوه‌ر) ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆببنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بڕیاره له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا، تیشك بخرێته سه‌ر چۆنێتی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك، سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپا، كه له‌ئێستادا له‌ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سوریا به‌تایبه‌تی له‌نزیك قه‌زای زومار، له‌نزیك یه‌كتر جێگیركراون.
