وەزارەتی كشتوكاڵ: گومان دەکرێت سوتانی دارستانەكان بە ئەنقەست و مەبەست لێی پڕۆژەی نیشتەجێبوون بێت

وەزارەتی كشتوكاڵ: گومان دەکرێت سوتانی دارستانەكان بە ئەنقەست و مەبەست لێی پڕۆژەی نیشتەجێبوون بێت
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، زۆربەی سوتانی دارستانەكانی هەرێم بۆ گۆڕینی رەگەزی زەویەكەیەتی و گومان دەکرێت كە سوتانی دارستانەكان بە ئەنقەست و مەرامیان بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون بێت.
بەڕێوەبەری گشتیی دارستان و رەزگەری لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، حوسێن حەمەكەریم، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند، ماوەی چەند ساڵێكە دەیانەوێت دارستانە سروشتییەكانی هەرێم لە رێگەی مانگی دەستكردەوە رووپێو بكەن بۆ ئەوەی بزانن چەند دراستانیان هەیە و جۆرەكانی چین و شوێنیان كوێیە، تا لە بایەخپێدان و كاری پێویست پشتیان پێببەستن.

حوسێن حەمەكەریم گوتی: \"لەگەڵ كۆمپانیاكانی ناوخۆیی گفتوگۆمان كرد و بڕیار دار كە پڕۆژەكە جێبەجێ بكات، بەڵام بە هۆی ئەوەی كە هەندێ‌ جیاوازی و تێبینی لە نێوانماندا دروست بووە، تا ئێستاش چارەسەری كۆتایی بۆ نەدۆزراوەتەوە؛ پڕۆژەكە دواكەوتووە و نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە كە بەو هیوایەی لە داهاتوودا ئەو جیاوازیانە نەهێڵرێن.

ئەو گوتیشی كە لەمەوبەر ئاماری سوتانی دارستانەكانیان لە شەش مانگی ئەمساڵدا راگەیاند، كە زیاتر لە 17 هەزار دۆنم بوو، \""دەركەوت كە زیاتر لە 70%ـی هۆكارەكان نەزانراون و گومانی زیاترمان بۆ ئەوە دەچێت كە هەندێ‌ كەس بیانەوێت دارستانەكان بە ئەنقەست بسوتێنن بۆ ئەوەی دوایی بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون و پڕۆژەكانی تر بە كاری بهێنن؛ ئێمە ئەوەمان لاپەسند نییە و لە رێگەی لایەنی پەیوەندارەوە رێوشوێنی یاسایی دەگرینەبەر و بەپێی توانا و بەرنامەیش پلانی دووبارە نۆژەنكردنەوەی دارستانەكان دادەڕێژینەوە.\"""
Top