عەبدولباست سەیدا، دانبەناسنامەی كورد لەسووریا دەنێین
سەیدا درەنگانی شەوی رابردوولەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەتەڵاری هوتێل دیڤان لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو،گوتی، ئامانج لەو سەردانەمان بۆ كوردستان تاوتوێ كردنی دۆخی ئێستەی سووریایە،پێشمان وایە رێژیمی ئەسەد شەرعیەت و متمانەی ناوەخۆیی و ناودەوڵەتی و ناوچەكەشیلەدەستداوە، لەكۆبوونەوەشمان لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانداواشمان لێیان كردووە هەرێمی كوردستان بەرووی ئاوارەكانی سووریا كراوە بكەنبەبێ جیاوازی.
سەبارەت بەكۆبوونەوەیان لەگەڵوەزیری دەرەوەی تووركیاش، گوتی، كۆبوونەوەیەكی چواررینە لەنێوان وەزیری دەرەوەیتووركیا و ئەنجوومەنی نیشتمانی سووریا و نوێنەری هەرێمی كوردستان و ئەنجوومەنینیشتمانی كوردی سووریا ئەنجام دراوە، لەو كۆبوونەوەیەدا دووپات لەیەكێتی خاكیسووریایان كردۆتەوە و پشتیوانی بەشدار بووانیش بەپرۆژی نیشتمانی سووریا نیشاندراوە.
گوتیشی، بەوەزیری دەرەوەیتووركیاشمان راگەیاندووە كە دەبێ كێشەی كورد لەتووركیا بەئاشتیانە بێتەچارەسەركردن، بە چارەسەربوونی كێشەی كوردیش لەو ناوچەیە دۆخی ناوچەكە سەقامگیربەخۆیەوە دەبینێ، بانگێشت نەكردنی یەكێتی دیموكراتی كورد لەسوووریا (پەیەدە)پێوەندی بەدوورخستنەوەی ئەوان نییە، بەڵكو ئێمە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیهاوبەش لەنێوان هەر دوو ئەنجوومەنی نیشتمانی و ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی سووریابووە.
سەبارەت بەپرسی هەڵكردنیئاڵای كوردستانیش لەناوچە كوردنیشنەكانی سووریا، سەیدا گوتی، هەڵكردنی ئاڵایكوردستان لەلایەن كوردەكانەوە بۆ نیشاندان و ناساندنی ناسنامەی كورد بووەو هیچئارەزووێكی جیابوونەوەی هێزە كوردییەكان لەئارا دانییە، لەگەڵ ئەوەش دا هیچهێز و لایەنێكی سیاسییش داواكاریی و ئارەزووێكی جیابوونەوەیان نییە، بەڵكوكوردی سووریا پشتیوانی لەیەكپارچەیی خاكی سووریا دەكەن.
لەوەڵامی پرسیارێكیپەیامنێری (ئاكانیوز)ـیش لەبارەی ئەوەی تا ئێستە كورد لەهەلسوكەوتەكانیئەنجوومەنی نیشتمانی سووریا نیگەرانن بەرامبەر بەدان نەنانیان بە مافەكانی كوردوەك نەتەوەیەك لەسووریا، سەیدا گوتی، كێشەبی كورد لەسووریا بەشێكە لەكێشەی گشتیوڵات لەچوار چیوەی پرۆژەی نیشتمانی و بەشێوەیەكی دەستووری چارەسەر دەكرێ، ئێمەدان بە ناسنامەی كورد دەنێن و نابێ هیچی تریش زوڵم بەرامبەر بە نەتەوەی كوردبكرێت، بەڵكو دەبێ قەرەبووی زیانەكانی رابردووش بكرێنەوە.
زیاتر گوتی، تا ئێستەش شەڕوپێكدادان لەنێون سوپای ئازاد وسوپای رێژیمی ئەسەد لەحەلەب بەردەوامە و سوپایئازادیش نەكشاوەتەوە، پشتیوانی لەشۆڕشگێرانیش دەكەین.
سەیدا نیگەرانی خۆشیلەبەرامبەر جولاندنی هێزی سوپای عێراق بۆ سنووری سووریا نیشانداوە، گوتی، ئەمەلەساتێكدا بووە ئێمە چاوەڕوانی ئەوەمان لەحكوومەتی عێراق دەكرد هاوكاری گەلانیسووریای بكردابوایە، دەبوو لەكێش و ئاریشەو ئازارەكانی گەلانی سووریا لەرێژیمتێ بگەیشت بوایە.
دەربارەی دەستپێشخەرییەكەیكۆفی ئەنانی نێردەی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكانیش گوتی، دەست پێشخەرییەكەیئەنان هەر لەسەرەتاوە ئامانجی خۆی نەپێكاو نەتوانرا ئاگربەست بێتە راگەیاندن،تائێستەش زیاتر لە3 هەزار هاووڵاتیان كوژراون و بەهەزارانی تریش بریندار بوونە،بەهۆی سەرنەكەوتنیشی ئەنان گەیشتە ئەو باوەڕی دەست لەكار بكێشێتەوە بۆیە دەستیلەكاركێشایەوە.
