ئەمساڵ زیاتر لەحەوت سەد کەم ئەندام دادەمەزرێت
سەرۆکی یەکێتی کەم ئەندامانی سلێمانی،عومەر کەریم، بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:\"ژمارەیەکی زۆر لەکەم ئەندامان فۆڕمی دامەزراندیان لەحکومەت پڕ کردۆتەوە، بەپێی یاسای مافی کەم ئەندامانیش دەبێت لەدامەزراندا ڕێژەی %5 بۆ کەم ئەندامان بێت\"".
عومەر کەریم گوتی:\""بەپێی یاساکە واتە لەو حەڤدە هەزار کەسەی لەهەرێمی کوردستان دادەمەزرێت 750 کەس لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە کەم ئەندامان دادەمەزرێن\"".
سەرۆکی یەکێتی کەم ئەندامانی سلێمانی ئاماژەی بۆئەوەش کرد، لەهەر پارێزگایەک نزیکەی 250 کەم ئەندام دادەمەزرێت."
