ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 2/8/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له د. عه‌بدولباست سه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سوریا و شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له خه‌ڵكی جزیره و حه‌سه‌كه بۆ ته‌ئكیدكردن له سه ر برایه‌تی كورد و عه‌ره‌ب له سوریا و رێگه‌گرتن له هه‌ر هه‌ڵوێستێك كه ببێته مایه‌ی تێكچوونی ئه‌و برایه‌تیه .
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك بارزانی پشتگیری خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند كه خه‌ڵكی سوریا پێویسته خۆیان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان و ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌یان بده‌ن .