داود ئۆغلو بۆ بارزانی: هەموو سووریا پێویستیان بە یارمەتی تۆیە تەنها یارمەتی كورد مەدە

داود ئۆغلو بۆ بارزانی: هەموو سووریا پێویستیان بە یارمەتی تۆیە تەنها یارمەتی كورد مەدە
وەزیری دەرەوەی توركیا بە بارزانی دەڵێت، توركیا دژی یەكێتی كورد نییە لە رۆژئاوا بەڵام قبوڵیشی نییە وێنەی ئۆجەلان لە قەندیلەوە بگاتە قامشلۆ.

رۆژنامەی سەباحی توركی وردەكاری سەردانەكەی داوود ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ كوردستان و ئەو پەیامانەی كە لەدووای زیاتر لە كاژێرێك دانیشتن لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان گفتوگۆی لەسەر كردووە، بە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانی راگەیاندووە.

پەیامەكانی داود ئۆغڵو كە لەگەڵ خۆی هێناوێتی كە بە بارزانی رابگەیەنێت، لە 4 خاڵدا كۆدەكرێتەوە. لەسەرەتادا دەڵێ ئێمە دژی یەكێتی ریزەكانی كورد نین لە سووریا و دژی دیاریكردنی چارەنووسیان نین، ئێمە دژی هەر چالاكییەكین كە پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD ئەنجامی دەدات. ئەگەر خەڵكی سووریا بەگشتی هەر بڕیارێك لەسەر داهاتووی كوردی ئەو وڵاتە بدەن، ئێمە رێز لەو بڕیارە دەگرین. PYD رووخانی رژێمی سووریای بۆ ئامانجەكانی خۆی دەقۆزێتەوە، ئەوەش لای تەواوی خەڵكی سووریا جێی قبوڵكردن نییە.

هەر لە درێژەی ئەم خاڵەیدا، ئۆغلو روو دەكاتە بارزانی و دەڵێ \"ئەگەر تۆ دان بە PYD بنێیت و و بیانناسیت، ئەوە بەلای توركیاوە دەبێتە خاڵی كۆتایی\"".

دوێنێ چوار شه‌ممه‌، مسعود بارزانی، سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر پێشوازیكرد له‌ ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری توركیا و شاندێكی یاوه‌ری.

لە خاڵێكی دیكەی پەیامەكەیدا، ئۆغلۆ دەڵێ \""هۆشیاری رێگەی قەدیل-قامشلۆ بە، به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنەی ئۆجه‌لان له‌ قامشلۆ، هەمووی لەلایەن ئەو ئه‌ندامانەی PKKوه‌یه‌ كه‌ له‌ قه‌ندیله‌وه‌ رۆیشتونه‌ته‌ ئه‌وێ. پاراستنی ئاسایشی قه‌ندیل زۆر گرنگه‌ و پێویسته‌ هه‌ردوولا به‌رده‌وام بین له‌ كاركردن بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی PKK\"".

هەر لە درێژەی پەیامە چوار خاڵیەكەدا هاتووە \""بارزانی، نابێ متمانە بە PYD بكەیت، ئەوان لەپێشدا پشتیوانی ئەسەد-یان دەكرد، بەڵام كەهاتنە هەولێر بۆلای بەڕێزتان، بەشێوەیەكی جیاواز رەفتاریان كرد، تەنانەت ئەنجومەنی نیشتمانی سووریاش لێیان ناڕازییە\"".

لە دواخاڵ ئۆغڵۆ بە بارزانی دەڵێ \""یارمەتی ئەنجومەنی نیشتیمانی سووریا بدە بەگشتی، هەموویان پێویستیان بە یارمەتییە، نابێ بەتەنیا یارمەتی كوردەكان بدەی، چونكە دابەشبوونی ئۆپۆزیسیۆن لە قازانجی رژێمی ئەسەدە و دەبێتە هۆی كوشتاری زیاتر\"".














رووداو"
Top