یاوه‌ر: قه‌یرانی پێشمه‌رگه‌و سوپا به‌ره‌و چاره‌سه‌رده‌ڕوات
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خباریه له‌زاری فه‌ریق (جه‌بار یاوه‌ر)ه‌وه بڵاویكرده‌وه، ڕۆژانه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به‌رده‌وامن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپا، له‌ناوچه سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و سوریا، به‌تایبه‌تی نزیك قه‌زای زومار.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتیشی:\"ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی (12)ی سوپای عێراق‌و فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی كه‌ركوك‌و فه‌رمانده‌ی لیوای سێی خانه‌قین كۆبووینه‌وه\""، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه په‌یوه‌ندی كردووه، به‌فه‌ریق ڕوكن (عه‌لی غێدان) فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی سه‌ر به‌سوپای عێراق، به‌ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق.
پێشتر فه‌ریق (جه‌بار یاوه‌ر) ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاندبوو، كه هه‌رێمی كوردستان مافی ده‌ستوریی خۆیه‌تی، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا چه‌ك بكڕێت. "
