سەردانیهاووڵاتیانی كوردستان بەئۆتۆمبێلی تایبەتی بۆ ئێران دەستی پێكردەوە
لەم بارەیەوەمەسعود باتێلی بەرێوەبەری كۆمەڵگای گومرگی حاجی ئۆمەران راگەیاند: بە پێیپرۆتۆكۆلی واژۆكراو لە لایەن هەردوو پارێزگاری هەولێرو ورمێ لە كاتی بە فەرمیكرنی دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران_تەمەرچین، یەكێك لە خاڵەكان رێگە دانیگەشتیارانی هەرێمی كوردستان و ئێرانە كە بتوانن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیانەوەدرێژە بە گەشتەكانیان بدەن و لە سنور بپەرنەوە، لێ ماوەی 6مانگ بوو رێگە بەئۆتۆمبێلی تایەتی هەرێمی كوردستان نەدەدرا لە سنوری تەمەرچینی ئێران دەربازبێت و بە پێچەوانەشەوە گەشتیارانی ئێران بە ئۆتۆمبێلەكانیان سەردانی هەرێمیكوردستانیان دەكرد.
