بۆ رووبەروبوونەوەی بەغدا بارزانی هەوڵی یەكخستنی ماڵی كورد دەدات
تەنگەژەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەرەو بەرزبونەوە رۆیشت كاتێك سوپای عێراق ویستیان لە ناوچەكانی خابوور و زومار جێگیر بن و هێزێكی پێشمەرگە لەسەنگەری بەرامبەریان وەستا و جارێكی دی بارزانی باسی راپرسی كردەوە كە وەك هەڕەشە لەدژی بەغدا بەكاری دێنێت.
ئەو دوو ناوچەیە كە نزیكن لە سنووری عێراق-سووریا، سەر بە پارێزگای نەینەوا-ن و بەشێكن لە ناوچە جێناكۆكی لەسەرەكان.
كۆبونەوەی هەشت حزبی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی کوردستان، كە سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی حكومەتیش بەشداریان تێدا كرد، بەیاننامەیەكی كۆتایی لێكەوتەوە، تێیدا هەموو لایەنەكانی بەشداربوو، جهختیانكردەوه له‌سه‌ر یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی ماڵی كورد و ئاماده‌یی له داكۆكیكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان و گوتیشیان، كێشه سیاسیه‌كان به هێز یان به هه‌ڕه‌شه چاره‌سه‌ر ناكرێن ، به‌ڵكو به رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و رێككه‌وتننامه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی دیالۆگ چارەسەر دەبن.هەروەها برایه‌تی نێوان كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی دیكه وه‌كو بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بۆ حوكمرانی عیراق دووپاتكراوە. لەكۆتاییشدا خوازیاری ئەوەبوون لایه‌نه عیراقیه‌كان و رای گشتی عیراق رۆڵی مێژوویی خۆیان ببینن له پاراستنی دیموكراسی و دامه‌زراوه‌یی و كاری به‌كۆمه‌ڵ له به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتدا.
بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی بەشداری نەكردنیان بۆ ئەو كۆبونەوەیە لە روونكردنەوەیەكی فەڕمی رایگەیاند \" هه‌رکاتێ که ته‌نگژه‌یه‌ک له کوردستاندا دروست ده‌بێت ئه‌وکاته ئۆپۆزيسیۆن داواده‌کرێت بۆ به‌شداریکردنیان له ئاڵۆزی و کێشه‌کاندا. به پێچه‌وانه‌وه له بڕیاره سیاسییه گرنگ و چاره‌نوسسازه‌کاندا تاکلایه‌نه و بێ پرس و را بڕیار ده‌درێت \"".
هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە \"" بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌رگیز نابێته پاشکۆی هیچ لایه‌نێک که به ته‌نها بڕیارده‌ر بێ و رۆڵی ئۆپۆزسیۆن وه‌ک لایه‌نێکی گرنگ پشتگوێ بخات\"".
لەلای خۆیەوە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پشتگیری خۆیان بۆ هەڵوێستەكانی بارزانی و لایەنە كوردییەكان دەربڕی و رایانگەیاند \""داوامان كردووە لەپرسی هێنانی هێزی سوپای عێراق بۆهەر ناوچەیەكی كوردستان یەك هەلوێست و یەك دەنگ بن و دژی هەر لەشكركێشیەكیش بووەستنەوە كە دەكرێتە سەر خاكی كوردستان \"".
ئوسامە نوجێفی، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان داوای لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد كە چاو بەو بڕیارەدا بخشێنێتەوە كە هێزی لە ناوچە جێناكۆكی لەسەرەكان داناوە لە موسڵ. حەسەن جەبوری، ئەندامی گردبونەوەی عێراقی رایگەیاند \""دەبێ رێككەوتنێكی پێشتر هەبێت بۆ هەر جموجۆڵێكی سوپای عێراقی و لەلایەن سوپا و هێزی پێشمەرگەوە كە لەناوچە جێناكۆكی لەسەرەكان دەكرێ بۆ ئەوەی لە ترسناكی شەڕی ناوخۆ رزگارمان بێت\""."
