سەرۆكى هەرێم و جێگری سەرۆكى ئەمەریكا دۆخى عێراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكەن
وارگەى ئەلیكترۆنى سەرۆكایەتیی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەم گوتى، ئێوارەی دوێنێ مەسعوود بارزانی پێوەندییەكی تەلەفۆنی لە جۆو بایدنەوە پێ گەیشت.
پتر گوتى، لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بیروڕایان لەسەر دۆخى سیاسیی ئەمڕۆی عێراق و هەروەها ناوچەكە بە گشتی ئاڵوگۆر ِكرد.
