سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیای فیدراڵ بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
له‌دیدرێكدا ، گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان رووسیای فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان و پێویستیی گه‌شه‌پێدانیان به‌و جۆره‌ی كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی دۆست ده‌كات. له‌و باره‌یه‌وه نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیای فیدراڵ بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ناوی سه‌رۆك پۆتن _ه‌وه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای له سه‌رۆك بارزانی كرد كه سه‌ردانی رووسیای فیدراڵ بكات و سه‌ردانه‌كه‌شی له كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێ.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیای فیدراڵ رایگه‌یاند كه مۆسكۆ به بایه‌خێكی زۆره‌وه ده‌روانێته ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و ویست و ئاره‌زووێكی زۆریش هه‌یه بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ما به‌هێزه‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه خه‌ڵكی رووسیا هاوسۆزییه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستاندا هه‌یه ، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی .
سه‌رۆك بارزانی وێرای قبوڵكردنی ده‌عوه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك پۆتن ، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه مێژینه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و رووسیای فیدراڵ كرد و روونیكرده‌وه كه زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش وهاوسۆزییهكی زۆر كۆیان ده‌كاته‌وه وخواستی هه‌رێمیشی دووپاتكردوه له فراوانكردنی ئاسۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووسیای فیدراڵ‌دا
هه‌ر له‌و دیداره‌دا گفتوگوكرا له باره‌ی ره‌وتی روداو و پێشهاته سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عیراق و ناوچه‌كه
