ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی: داواكردنی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ لێپرسینه‌وه له سه‌رۆكی هه‌رێم ئامانجی سیاسی له پشته
ئه‌ندامی قه‌واره‌ی مواتن كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ده‌كات له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, عزیز عه‌گێلی, به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م داوایه ئامانجی سیاسی له پشته ئه‌وانه‌ی ئه‌و داواكارییه ده‌خه‌نه‌روو ئه‌نجامه‌كه‌ی به ته‌واوی ده‌زانن, به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن ته‌نیا بۆ راگه‌یاندنه.
عه‌گیلی وتیشی: هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و لێپرسینه‌وه‌یه دروست نییه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارزانی به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی له حكومه‌تی فیدرال یاخود یاسادانان به‌ده‌ست نییه هه‌روه‌ها هه‌تا وه‌زیرێكیش نییه له حكومه‌تی فیدرال.
پێشتر ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاویان كرده‌وه كه ده‌ولًَه‌تی یاسا هه‌وڵده‌دات واژوو بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبكاته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مرۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند: رێزێكى زۆرم هه‌یه بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كه نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو گه‌لى عیراق ده‌كات به گشت پێكهاته‌كانیه‌وه و شانازیش به‌وه ده‌كه‌م كه به قه‌ده‌ر توانا به‌شداریمان له خوڵقاندنى هه‌ڵومه‌رجێكى وا كرد كه ئه‌مرۆ عیراق بوه‌ته خاوه‌نى ئه‌نجومه‌نێكى وا. بۆیه هه‌ر كاتێك ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بیه‌وێت میوانداریم بكات ئاماده‌م له به‌رده‌میدا ئاماده بم و باسى هه‌موو راستیه‌كانى بۆ بكه‌م.
