پلانێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ پرسی‌ كورد ئاشكرا ده‌كرێت

پلانێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ پرسی‌ كورد ئاشكرا ده‌كرێت
(پڕۆفیسۆری دكتۆر ژان گالتونگ) دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نستیتۆی ئاشتی ئۆسلۆ كه‌ تائێستا ناوبژیوانی (50) شه‌ڕوپێكدادانی كردووه‌ ڕایگه‌یاند، ئاماده‌یه‌ بۆ دروستبوونی ئاشتی له‌كوردستانی‌ گه‌وره‌دا ڕۆڵ ببینێت.

ئاژانسی‌ (فورات نیوز) بڵاویكرده‌وه‌، گالتونگ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، نزیكه‌ی‌ (20) ساڵه‌ به‌تایبه‌تی له‌توركیا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ناوبژیوانی‌ كردووه‌.

گالتونگ باسی‌ له‌وه‌شكرد، پلانێك هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ پرسی‌ كورد كه‌ خۆی‌ له‌سێ‌ هه‌نگاو ده‌بینێته‌وه‌، ئه‌ویش ده‌بێت (توركیا، ئێران‌و عێراق) له‌گه‌ڵ سوریادا، مافه‌كانی مرۆڤ‌و مافی كوردیان له‌ناودا باشتربكرێن.

دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نستیتۆی ئاشتی ئۆسلۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویسته‌ كورد له‌و چوار وڵاته‌دا بگه‌نه‌ مافه‌كانی ئۆتۆنۆمی، به‌شی عێراقیش بۆ ئه‌وه‌ ئاماده‌یه‌، هه‌روه‌هاش ده‌بێت ئه‌و چوار ئۆتۆنۆمییه‌ كۆببنه‌وه‌و كۆنفیدراڵیزمی كوردستان دابمه‌زرێنن، به‌ڵام پێویسته‌ توركیا به‌و كۆنفیدراڵیزمه‌ ڕازیی بێت.
Top