سەرچاوەیەك: ئەمەریكا ڕێگە نادا بەدامەزراندنى هەرێمێكى ئۆتۆنۆمى كوردى لە سووریا

سەرچاوەیەك: ئەمەریكا ڕێگە نادا بەدامەزراندنى هەرێمێكى ئۆتۆنۆمى كوردى لە سووریا
ئەمڕۆ دووشەم سەرچاوەیەكى ڕاگەیاندن لە توركیا ڕاى گەیاند، فلیپ گۆردن یاریدەرى وەزیر و بەرپرسى كاروبارى ئەوروپا و ئۆراسیاى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریكا ئاماژەى دا، وڵاتەكەى ڕێگە نادا بەدامەزراندنى هەرێمێكى ئۆتۆنۆمى كوردى لە سووریا.
فلیپ گۆردن كە دوێنێ یەكشەم بەسەردانێكى یەك ڕۆژە لە توركیا بوو لە دیمانەیەكى تایبەتدا بە ڕۆژنامەى مللیەتى توركى ڕاى گەیاند، ئەمەریكا ڕێگە نادا بەدامەزراندنى هەرێمێكى ئۆتۆنۆمى كوردى لە سووریا و پشتگیرى لە هەنگاوێكى وا ناكا.

گۆردن لە وەڵامى پرسیارى \"لە باكورى سووریا كوردەكانى سەر بە پارتى كرێكارانى كوردستان (پەكەكە) باس لە ئۆتۆنۆمییەكى هاوشێوەى باكورى عێراق دەكەن، ئاخۆ ئەمەریكا ڕێگە بەشتێكى وا دەدا؟\"" گوتى، \""ئەمەریكا لەبارەى كورد لە دوو بابەتدا زۆر ڕٍاشكاوانە دەتوانێ ئاخاوتن بكا. یەكەمیان ئەوەیە كاتێك باس لە ئۆپۆزیسیۆنێكى فرەلایەن دەكەین لە سووریا بێگومان ئەمە كوردى ئەو وڵاتەش دەگرێتەوە. دووەمیشیان ئەوەیە لە داهاتووى سووریادا هەرێمێكى ئۆتۆنۆمى كوردى نابینین، بگرە سووریایەكى یەكگرتوو دەبینین\"".

گۆردن ئاماژەى دا، ئاَڵۆزییەكانى لیبیا و سووریا نایەتە بەراوردكردن و پێمان وایە ئەو دوو وڵاتە لێك ناچن، لەبەرئەوە بەدواى ڕاستترین ڕێگەچارەدا دەگەڕێین.

زیاتر گوتى، بۆ گواستنەوەى دەسەڵاتى س
یاسى لە سووریا فشار دەخەینە سەر دەسەڵات و پشتگیرى لە ئۆپۆزیسیۆنى سووریا دەكەین بۆ دامەزراندنى وڵاتێكى سەقامگیر و دیموكراسى و ئارام لە دواى ڕۆیشتنى ئەسەد.















ئاكانیوز"
Top