200 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ڕووبه‌ری هه‌رێم له‌مین پاككراوه‌ته‌وه
(ئاكۆ عه‌زیز حه‌مه‌د) له‌میانی به‌رنامه‌ی (30) خوله‌كدا بۆ NNA ڕوونكرده‌وه، له‌و ڕووبه‌ری (776) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه كه له‌هه‌رێم به‌مین‌و ته‌قه‌مه‌نی پیسبووه، له‌و ڕێژه‌یه‌ش پێده‌چێت نزیكه‌ی (200) كیلۆمه‌تر چوار گۆشه تا ئێستا ڕووبه‌ری هه‌رێم پاككرابێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆشیاركردنه‌وه له‌مه‌ترسییه‌كانی مین‌و ته‌قه‌مه‌نی له‌ده‌زگای گشتی كاروباری مین له‌هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، تا ئێستا نزیكه‌ی (14) هه‌زار‌و (500) كه‌س به‌هۆی مین‌و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه بوونه‌ته قوربانی، له‌و ڕێژه‌یه‌ش نزیكه‌ی (8) هه‌زار كه‌س كه‌مئه‌ندامبوون.
