سه‌رۆكی حكومه‌ت: پێویسته به‌وردی و دوور له دروشمه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بكرێت
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و حكومه‌تی فیدڕاڵی كه تا ئێستا به چه‌ندین قۆناغی هه‌ڵبه‌زودابه‌زدا ڕۆیشتووه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه زۆربه‌ی كێشه‌كان ئه‌و گرفتانه‌ن كه ڕژێمی به‌عس له‌پاش خۆی بۆ گه‌لانی عیراق به‌جێی هێشتوون و وتی: \""كێشه‌كانمان بۆ ماوه‌ته‌وه\"".
پێشتر پرسی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان، یه‌كێك بوو له گرێكوێره‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، د. به‌رهه‌م له‌وباره‌یه‌وه وتی: \""سه‌باره‌ت به نه‌وت هه‌نگاوی گرنگمان هه‌ڵێنا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ده‌روونه‌كان و ئارامكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان تایبه‌ت به نه‌وت\"". ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه ئێستا ده‌ستكراوه‌ته‌وه به هه‌نارده‌كردنی بڕی (150) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و \""بۆ یه‌كه‌م جاریش به‌غداد پێشینه‌ی تێچوونه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له‌هه‌رێمی كوردستان دا\"" و به‌شێك له داهاتی نه‌وته‌كه ده‌چێته خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه له به‌غدا و به‌شێكیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
پرسی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه دابنڕێنراوهكانی تر و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)ی ده‌ستووریش یه‌كێكی تر بوو له‌و هۆكارانه‌ی كه زۆرجار په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای گرژ ده‌كرد و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه هێشتا ئه‌و گرفته ماوه و ده‌ڵێت: \""هێشتا ئه‌و كێشه‌یه‌ی (كه‌ركوك) له‌ئارادایه، چونكه كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و كه‌م نییه، من وه‌كو كوردێك وای ده‌بینم به‌رجه‌سته‌ی مهینهتییهكانه له‌ناو ده‌وڵه‌تی عیراقی‌دا، چونكه كه‌ركوك كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوه‌كانی پاكتاوی ڕه‌گه‌زیی و ڕاگواستن و كێشه‌ی تریش، به‌ڵام له‌وه تێده‌گه‌ین كه چاره‌سه‌رێكی كوردیانه بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك نییه، به‌ڵكو پێویسته چاره‌سه‌رێكی ده‌ستووری هه‌بێت كه له‌سه‌ری كۆك بین و قابیلی دواخستن نه‌بێت، به‌ڵام پێویسته به‌په‌رۆش بین و پێویسته لێكتێگه‌یشتنی ڕاسته‌قینه له‌ناو ماڵی عیراقدا هه‌بێت، به‌وپێیه‌ی له‌ده‌ستووردا له‌سه‌ری پێكهاتووین\"".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی د. به‌رهه‌م ساڵح دان به بوونی ئه‌و گرفتانه‌دا ده‌نێت، به‌ڵام پێداگریی ده‌كات له‌وه‌ی بوونی ئه‌و كێشانه ئاماژه‌یه‌ك نین بۆ هه‌ڵایسانی ئاگری شه‌ڕی كورد - عه‌ره‌ب و ده‌ڵێت: \""سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌چاودێران ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی كوردی-عه‌ره‌بی و په‌یوه‌ندی به‌غدا - هه‌ولێر كه ئێمه له‌سه‌ر لێواری شه‌ڕێكی ناوخۆیی نێوان كورد و عه‌ره‌بین، نه‌خێر كورد و عه‌ره‌ب و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا لهزۆرێكی مهسهلهكاندا هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ین، به‌كێشه‌ی ئه‌منی كه‌ركوكیشه‌وه\"".
ئه‌وه‌شی به‌بیرهێنایه‌وه كه كورد \""ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له پێكهێنانی حكومه‌ت و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه سیاسییانه‌ی كه پێشنیاری سه‌رۆك بارزانی بووه و پێش ساڵی (2003)یش هه‌رێمی كوردستان په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بوو بۆ ئازادیخوازه عیراقییه‌كان و هه‌موو ئۆپۆزسیۆنی عیراق له‌هه‌رێمی كوردستان بوون\"".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كورد به‌لایه‌وه گرنگه كه په‌یوه‌ندی و ته‌وافوقی نیشتمانیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كاندا هه‌بێت و جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی كه كورد به‌شێكه له ده‌وڵه‌تی عیراق و وتیشی: \""بهرژهوهندییهكانیشمان پێیه‌وه به‌نده، ئاسایشمان و ئابووریمان و بارودۆخی سیاسیمان، ئه‌گه‌ر بارودۆخی به‌غدا له‌سه‌ر حاڵه‌تێك له ویفاق و پێكهاتنی نیشتمانی سه‌قامگیر بێت و پڕۆژه‌كانی خۆسه‌پێنی و هه‌ژموونگه‌ریی ڕه‌تبكاته‌وه، ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و شیعه و سوننه دایه\"".
د. به‌رهه‌م ساڵح له به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه و سه‌باره‌ت به هه‌واڵی كوژرانی ئوسامه بن لادن سه‌رۆكی ڕێكخراوی قاعیده، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی: \""پێموایه (كوژرانی بن لادن) كۆتاییه‌كی پێویست بوو بۆ كه‌سێك له‌ڕووی جه‌سته‌یی و سیاسییه‌وه كه بانگه‌شه‌ی بۆ كوشتن و توندوتیژی و ڕقلێبوونه‌وه كرد، ناوچه‌كه‌ی ئێمه پێویستی به‌مجۆره نمونانه نییه\"".
له‌به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه تایبه‌ت بوو به بارودۆخی عیراق كه دیارترینیشیان له‌مكاته‌دا بریتییه له پرسی كشانه‌وه یان درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له وڵات و ئاستی ئاماده‌سازی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه، د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه وتی: \""پێویسته به وردی و دوور له دروشمه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌دا بكه‌ین، سه‌ركردایه‌تییه سه‌ربازییه‌كان ده‌ڵێن عیراق هێشتا ئاماده نییه، لایه‌نی كه‌م له‌ڕووی به‌رگری ئاسمانی و له‌ڕووی پێداویستییه‌كانی مه‌شقپێكردن و پڕچه‌ككردنه‌وه\"".
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه ئاساییه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا درێژبكرێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رژه‌وه‌ندی عیراق وا بخوازێت، چونكه به دروستبوونی بۆشایی ئه‌منی له عیراقدا، \""ئه‌وا ئاسایشی عیراق زیانی لێده‌كه‌وێت و ئاسایشی هه‌رێمیش زیانی لێده‌كه‌وێت\"".
پێداگریشی كرد له‌وه‌ی كه بڕیاری كۆتایی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا لای حكومه‌تی فیدڕاڵییه و هیواشی خواست كه حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن \""بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ستراتیجێكی نیشتمانیی دوور له مشتومڕه سیاسییه‌كان ڕێكبكه‌ون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاڕه مه‌ترسیداره و بچین به عیراقییه‌كان بڵێین بارودۆخه‌كه ئاوایه، ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بووین هێزه‌كان ده‌كشێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزه‌كانمان نه‌توانن پارێزگاری له ئاسایشمان و ئاسمان و خاكمان بكه‌ن ئه‌وا پێویسته بوێربین و بهعیراقییهكان بڵێین به‌داخه‌وه ئێستا ئاماده نین\"".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو؛ ئه‌مریكا داوای له عیراق كردووه كه په‌له‌بكات له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی كشانه‌وه یان مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپاكه‌ی، \""چونكه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه درێژبكرێته‌وه پێویسته داوایه‌كی خێرا هه‌بێت و ناكرێت تا كۆتایی ساڵ چاوه‌ڕوان بكه‌ن، ئه‌وانیش ده‌ستیان كردووه به پرۆسه‌ی پاشهكشهكردنهكه و زۆرێك له هێزه‌كانیان كێشاوه‌ته‌وه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا. بڕیارێكی جدی به‌ڕێوه‌یه و به‌رپرسیارێتییه‌كی ڕاسته‌قینه له‌به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی عیراقدایه له ئاست ئه‌م بارودۆخه‌دا\"".
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا د. به‌رهه‌م ساڵح باسی له‌و گۆڕانكارییانه كرد كه ئێستا له ناوچه‌كه‌دا ڕوویانداوه و سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی سوریاش به تایبه‌تی وتی: \""گومانی تیانییه كه سه‌قامگیری سوریا و بارودۆخی سوریا به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به‌لامانه‌وه گرنگه، ئومێده‌وارین به باشترین شێوه چاره‌سه‌ر بكرێت\"".
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی كوردیش له ڕووداوه‌كانی سوریا وتی: \""لای خۆمانه‌وه له‌میانه‌ی قسه‌كردنمان نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ كوردانی سوریادا، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ دۆستهكانیشماندا له‌سوریا هه‌میشه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه له توندوتیژی و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌هه‌ر بارێك كه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و قه‌یران به‌رێت و زیان له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سوریا بدات\"".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی سوریاشی به \""گرنگ\"" وه‌سفكرد كه له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه بۆ نزیكه‌ی (300) هه‌زار كوردی كوردستانی سوریا ده‌ریكرد."
