کێ وای گوتوە!
April 3, 2020
وتار و بیروڕا
لە ناوەڕاستی مانگی ( دیسمبەری⁄٢٠١٩) ڤایروسی ( covid 19) ناسراو بە ڤایروسی کڕۆنا لە خواردنگەکانی دەریایی سەر بە شاری ووھانی چین سەری ھەڵدا، بێ گومان ئەم ڤایروسە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە ھەڵکشانە، تا ئێستا جیھان نەتوانراوە ڤاکسینێکی دڵخۆشکەر بدۆزنەوە بۆ ئەوەی ڤایروسەکە بە تەواوی لە ناو بیبەن، بەڵام ریکخراوی تەندروستی جیھانی توانیوە چەند رێنەماییکی سەرەتایی بۆ خۆپاراستن دابنرێت تا ھاوڵاتیان چیتر نەبن بە قوربانی ئەم پەتایەدا، ئەگەر سەرنج بدەین بە رێنەماییەکان، ئەوا ئاینی پیرۆزی ئیسلام پێش ھزاروچوارسەد ساڵ پێش ئیستا ھەمان ڕێنەمایی پێشکەس بە مومسڵمانان کردووە بۆ ئەوەی خۆیان بیپارێزن لە ھەر ئەگەرێکدا، کە گرنگترین رێنەمایی ئەمانەن:
١⁄ ھەرکەسێک گومانی نەخوشی کڕۆنا لەسەربێت، دەبێت کەسی گوماناوی چواردە ڕۆژ کەرەنتین بکرێت، بۆیە کەرەنتین بە زمانی عەرەبی پێی دەگوترێت(الحجر) لە قورئانی پیرۆزدا سورەتێک ھەیە بەناوی (الحجر) واتە کەرەنتینە، بۆیە ئەم سورەتەیە کەوتۆتە جوزئی چواردەم لە قورئانی پیرۆزدا، ئەمەش معجیزەی قورئان دەریدەخات کە کەرەنتینە تاچواردە ڕۆژە بەردەوام دەبێت.
٢⁄ دەبێت ھاوڵاتیان لە ماڵەوە بمێنینەوە، بۆ ئەوەی گیانی خۆیان سەلامەت بێت چونکە پێغەمبەر ( د.خ) فەرمووی( سلامة الرجل في الفتنة أن يلزم بيته..صحيح الجامع)واتە: سەلامەتی پیاو ئەوەیە کاتێک مەترسی ھەبوو، ئەبێت پیاو لە ماڵی خۆی بمێنێتەوە، بۆیە ئیمڕۆ ھیچ مەترسیەک وەک پەتای کڕۆنا بونی نیە لەسەر گۆی زەویدا، دەبێت پابەند بین لە ماڵەوە بمێنینەوە، بۆئەوەی گیانی خۆمان پارێزراو بێت.
٣⁄ ناکرێت ھەڵگری ڤایروسەکە تۆقەی لەگەڵ کەسانی تر بکات، چونکە دەگرێنەوە لە شەرید (كان في وفد ثقيف رجل مجزوم فأرسل إليه النبي صلى الله عليه وسلم إنا قد بايعناك فرجع ) واتە: لە نێو وەفدەکەی سەقیف پیاوێک ھەبوو ھەڵگری ڤایروس بوو، پێغەمبەر( د.خ) ناردی بە دوای دا ئینجا فەرمووی ئەوە بەیعەتم پێدایت بگەرێوە بۆ شوێنی خۆت، پێشەوا نەوەوی دەلێت: پێغەمبەر( د.خ) تەوقەی لە گەڵی نەکرد، بۆ ئەوەی زیان نەبەخۆی و نەبەدەوروبەری نەگات.
٤⁄دەبێت ھەڵگری ڤایروسەکە لە نەخۆشخانەی تایبەت دابنرێت، ناکرێت لە گەڵ کەسێکی ساغ تێکەڵ بێت، چونکە کەسی ساغەکەش لە گەڵ خۆی توش ئەکات، بۆیە پێغەمبەر ( د.خ ) فەرمووی (لا يوردن ممرض على مصح) واتە: ناکرێت نەخۆش لەگەڵ کەسی ساغ تێکەڵ بکرێت.
٥⁄ ناکرێت کەسی ساغ سەرەدانی نەخۆشخانەی تایبەت بە کڕۆنا بکات، چونکە لە کاتی نزیک بوونەوە لە نەخۆشەکان ئەوانیش بە ھەمان شێوە توشی ڤایروسەکە ئەبن، بۆیە پێغەمبەر ( د.خ)فەرمووی (إن من القرف التلف) واتە: ئەوەی نزیکی نەخۆشەکە ببێتەوە ئەوانیش توش ئەبێت.
٦⁄ کاتێک قەسە لەگەڵ ھەڵگری ڤایروسەکە دەکەیت، دەبێت لە نێوانتان ئەندازەیەک ھەبێت بۆیە پێغەمبەر ( د.خ) فەرمووی (كلم المجزوم وبينك وبينه قيد رمحين) واتە: با لە نێوان تۆو ھەڵگری ڤایروسەکە بە ئەندازەی دوو رم بێت.
٧⁄ کاتێک کەسێک دەپژمێت ئەبێت کلینکس بەکاربێنێت، چونکە ئەگەر گریمان کەسەکە ھەڵگری ڤایروسەکە بێت، ئەوا ڤایروسەکە بە ھۆی ھەواو ئاوەکە دەچێتە دەوروبەرەکەی، بەلام ئەگەرکلینکس بەکار ھێنا ئەوا نابێتە مەترسی نە بۆخۆی ونەبۆ دەوروبەرەکە، بۆیە پێغەمبەر ( د.خ) فەرمووی ( كان إذا عطس غطى وجهه بيده أو ثوبه وغض بها صوته)واتە: کاتێک پێغەمبەر( د.خ) دەپژمی دەستەکانی خۆی یان پارچە جلی خۆی دایدایە بەر لووتی خۆی دەنگی خۆی نزم دەکرد، ئیمرۆ لەبری دەست یاخوت جل، کلینکس بەکار دەھێنرێت.
٨⁄ ئەگەر زانیت جێگایەک توشی ڤایروس بووە، نابێت ھیچ کەسک بچێتە ئەو جێگایە چونکە پێغەمبەر ( د.خ)فەرمووی ( إذا سمعتم الوباء بأرض فلا تقدموا إليه)واتە: کاتێک گوێ لێ بوو جێگایەک ڤایروسی تێدایە مەچووە ئەو جێگایە، چونکە تۆش توشی ڤایروسەکە ئەبی.
٩⁄ ئەگەر لە جێگایەک یاخوت لە شوێنێک بووی ڤایروسی تێدابوو بۆ ھیچ شوێنێکی تر مە چوو، چونکە تۆ ڤایروس لەگەڵ خۆت ئەبیت بۆ ئەم شوێنە شدا (فإذا وقع بأرض وأنتم فيها فلا تخرجوا فرارا منه) واتە: لە جێگایەک بوو ڤایروسی تێدا بوو، لە شوێنی خۆت نەھیتە دەرەوە.
١٠⁄ دەم وچاوت زوو زوو بشۆ( أرايتم لو أن نهرا بباب أحدكم يغتسل منه كل يوم خمس مرات هل يبقى من درنه شيئ قالوا لا يبقى من درنه شيئ قال مثل الصلوات الخمس يمحوا بهن الخطايا... بخاري) واتە: ئەگەر ڕووبارێک لە پێش دەرگای ئێوە بێت، ھەموو ڕۆژێک پێنج جار دەم وچاوتان بشۆن، ھیچ قرێژێک بە ئێوە دەمینێت، ووتیان نەخێر، ئینجا فەرمووی نوێژەکان وەکو ئاو وایە ،تاوانەکانتان پاک ئەکاتەوە، بۆیە ھەر کەسێک دەم وچاوی بشوات لە ڤاێروس وتاوان وتۆزاو پاک ئەبێتەوە.
١١⁄ ھەوڵ بدە زۆر خۆت بشۆ چونکە وارید بووە لە پێغەمبەر ( د.خ)فەرمووی(حق على كل مسلم أن يغتسل في كل سبعة أيام يوما، يغسل فيه رأسه وجسده) واتە: لەسەر ھەموو مووسڵمانێکە لە ھەفتەیەک خۆی بشوات، سەری خۆی لەگەڵ لاشەکەی بشوات.
١٢⁄ ڕاگرتنی بەندایەتی کردنی خوا لە پەرستگایەکان بۆیە ( عن ابن عباس قال لمؤذنه في يوم مطير إذا قلت أشهد أن محمدا رسول الله فلا تقل حي الصلاة، قل صلوا في بيوتكم) واتە: ئیبنو عەباس بە بانگ بێژەکەی گوت لە ڕۆژەکی باراناوی و قور لیت، ئەی بانگبێژ کاتیک لە بانگەکە گەیشتە شھادە مەڵی وەرنە نوێژ، بڵی نوێژی خۆتان لە ماڵەوە بکەن، ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە کە نوێژی بە کۆمەڵ ئەنجام نادرێ ئەگەر مەترسی ھەبوو لەسەر نوێژ کەران، ئەمڕۆ مەترسی کڕۆنا ھەرەشەیەکی زۆر جدیە لە ھەموو جیھاندا، بۆیە پەرسگایەکەن داخراون، لەبەر سەلامەتی خوا ناسان، دەبێت بەندایەتی لە ماڵەوە بکەی.
١٤⁄ ھەوڵ بدە زۆر نزا بکە لە بەرخوا، تا خوای گەورە سەلامەتمان بکات لە ڤایروسەکەدا، بۆیە پێغەمبەر فەرمووی(بسم الله الذي لا يضر مع اسمه شيء في الأرض ولا في السماء وهو السميع العليم ) ھەر کەسێک بەیانیان سێ جار ئەم نزایە بکات لە ھەموو ناخۆشی و ڤایروسک دێتەپاراستن تا دەبێتە ئێوارە، وە ھەرکەسێک لە ئێوارە سێ جار بخوێنی تا دەبێتە بەیانی پاراستوو ئەبێت لە ھەموو ناخۆشی و ڤایروسکدا.
١٥/ لە کۆتایدا روو دەکەمە خوێنەرەن پێیان دەلێم نا ئومێد نەبن پشتیوان بە خوا بە زووترین کات ڤاکسینی کڕۆناش دەدۆزرێتەوە، چونکە پێغەمبەر ( د.خ) فەرموویە( ما أنزل الله من داء الا أنزل له دواء) واتە: خوا ھەر دەردێک دابێت، ئەوا دەرمانیش دەیناوە، بۆیە من داوا لە ئێوەی خۆشەویست دەکەم ورەتان بەرز بێت، گیانی ھەموومان سەلامەت ئەبێت لە ھەموو ناخۆشی و کارەساتێکدا.

مەلا عبدالسلام ستونی