حزب و نوێبونەوە دخوازیەکانی کۆمەلگای کوردی

حزب و نوێبونەوە دخوازیەکانی کۆمەلگای کوردی
حزب نوێبونەوە نوێبونەوەی حزبی کوردی و داخوازیەکانی کۆملگای کوردی کرۆکی نوسینەکانمانە، کۆمەلگای کوردی بەدرێژای قۆناغەکانی مێژو ، بزونەوەرزگاری خوازەکانی کوردی بەپێی هەلومەرج و قۆناغەکان ، هەندێجار لەئاست خواستی گەل ، هەندێ جار بێزاکەرو پرلە مەینەتی و خسارەت بون، هەروازو نشێوی زۆری بەخۆی بینوین ، نمونەی نوێی وخواستی گەڵ لەسەرتاسەری ئەویش دەتوانین بلێین شۆرشی ایلول بەنمونە ، حسن خیری پێچەوانەکەی لەسیڤەرو لۆزان ، تاکو قۆناغی هەنوکەی دەستبردن بۆ لەدەست دانی نیشتمان ، کەلای هەموان رونە ،
ـــــ بۆیە ئەوەی گرنکە لێرە بخینەرو شیکاری بۆبکەین ئەویش نوێ لەچی ؟ چۆن ؟ کەی ؟ داخوازیەکانی گەل و نیشتمان لەکوێی نوێیدان ؟ بەقناعەتەوە ئەلێم حزب ئەگەر رێک خاوەن بەرنامەیەکی هاوبەشی خزمەتی گشتی ، نیشتمانی تیادا بەدی بکرێت ئەوە بەپیرۆز ئەزانم ، چونکە چەکێکی دوسەرن لەپێشڤەبردنی نیشمان ، و یەلایەکیتر بەرەو هەلدێر،، دەستنەگرتن بەخاکەوە ، ئەمانە فاکتن لەحزبی کوردی.وەاحزبی عراقی و رۆژهەلاتی لەنمونەی انقلاب و زۆریتری هاوشێوە ، کەواتە لەم سەدەی پێشکەوتن و هەژمونگەریە دەتوانین نمونەی جوان پێشکەشبکەن ، دورلە ئاگرو ئاسن و زەرمەندی مەزنی هاولاتی و خاک و نشتمان ،

ـــــــ دورشم ناوەرۆک دەبێ یەکسان بن ، نەک دۆگمای و بەسەربردن و پۆپۆلیستی ، چیتر خەلک لای جێگای قبول نیە ، حەقیقەتی مەیدان و واقع بریاردەر ئەبن ئەمیان دەچێتە قالبی نوێبونەوە ، بۆیە سەریری کۆمەلگای ئەوروپی بکەین حزب حکومەت دەبێ خاوەن پرۆژەو ئەلتەرناتیڤ بیت لەهەمو بوارەکان و پێش خستنی سێکتەرەکاندا ، بۆ هێنانەدی کۆمەلگایەکی سەقام گیرو خۆش گوزەران ، هاولاتی تیادا هەست بکات هاولاتی ئەم ولاتیە ، نەک خاپاندن ، سیناریۆ دورشم بازی ، چونکە من وای دەبینم تاک و کۆمەلگای کوردی ماندو چاوکراوەیە ، بۆیە نوێی ، نوێبونەوە بۆ احزاب راستیەکی حاشاهەلنەگرە ، بە علمانی و اسلامی قەومی هەمویان ، کەواتە ناوەرۆک گرنکترە لە روخسار ، ئەوەی خاوە ن ناوەرۆکێکی باشبێت ، روخسارکی جوان و نوێشی دەبێت ،
ـــ .کاتی هاتوە احزابی کوردی لەنوێ بونوێدابن بەفۆرمێکی دیموکراسیترو خاوەن پرۆژەبن لە استقرای هەرێم و پێشڤەبردنی ئابوریەکەی ، تەواوی هەیکەلیەتی ئیدارەدان و سستەمێکی گونجاوی حکومرانی لەئاست داخوازیەکانی گەل و هاولاتیانی دابێت ، وەکو تمێکی کارا دەست گرتن بە خاک و نیشتمان ، پێچەوانە سەرنجامی نێگەتیڤ زەرمەندی سەرەکی خۆیان و وێرانەی نیشتمان و قوربانی هاولاتی دەبن ، بۆیە کوردستان رۆلەکانی داواو داوکاریان برتیە لەنوێ فورم و ریفۆرم ،،، گرفت نیە ئایدیای جیاواز ، دیدو هزڕی جیاواز ، لێ روانین و کۆکی نیشتمان و هاولاتی و دەستگرتن بەدەستکەوتنەکان ، دەبێ ئەولەویەتبێت ، خەباتێکی مەدەنی بۆدارشتنی بناغەی کودرستانی بەهێز کە خۆی لە سەروەری کوردستان دادەبینێتەوە ، ئامادەسازی بۆ حکومرانیەکی ئاساو یاسای و لەپێناوگشتی و مودیلێکی گونجاوی سەردەمیانە ، بۆئەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان شەکاوەتربیت ،، ئومێددارەکان زۆرتر ئەبینم .
Top