رۆلی کوردستانیان لەسەرخستنی ریفراندۆمدا
September 26, 2019
وتار و بیروڕا
بۆیە ئەم رۆل و پێکڤەبونە رەنگی داوەتەوە لە شۆرش و راپەرینەکانی کوردو بزونەوەکانی کەخوێنی کوردستانیان بێ جیاواری لەپێناو سەربەستی و رزگاری نیشتیماندا رژاوە ، واتا لەئاست ئەم بەرپرسیاریەتە مەزنە بونە ، بەتایبەتر لە شۆرشی ئەیلو ل وگوڵان و تائەگاتە بەرگری کردن لەکوردستان لەدژی هاتنی داعش وە ، ئەمە راستیەکی حاشا هەلنەگرە ، کە رۆلی هەمو پێک هاتەکان دیاربوە لەبەرگریکردنی کوردستان و دەنگدان بۆ سەربەخۆی کە گشت پرسی لە سەدا نۆوەدو سێی زیاتری بەبەڵێ هێنای ، بۆیە جارێکی تر سەماندنی ئەوە بۆ کۆمەلگای عراقی و دراوسی ی هەریمی کە گۆمانیتیادانیە بەردەوام بون لەم پێکەوەیە زامنی گیانێکین لەجەستەیەکدا ئەویش کوردستانە ، ئۆل و نەتەوەکانیش دیارن لە کوردستان کێن وە خالی اجابیتر لەرۆلیان کە شانازیەکی مەزنتر ئەویش بەرگری کردن لەکوردستان بەتایبەتی کە شوێنی جوغرافیای ئەوان هەمیشە لەسەر سنورەکانی کوردستان بونە ، پێشمەرگانە جەنگاون ،
لەهەمان کات لە گشت پرسی کوردستان شان بەشانی بریانیان چ لە بەڵێی و چلە بانگەشەو چ کارکردن لەئاست کۆمەلگای نیودەوەلە تیدا ، کە چارەنوسمان یەکە ، هەمومان لە کەشتیەک داین ، بەرەوکەناری ئارام ، وە دوپاتێکی تر بەگوێ نەیاران دەولەتی فیدرالیدا داوە کە کوردستا ن تەنها شوێنی ئامان و ئاسایش و پێکەوەژیانە ، بینیمان لەکاتی هاتنی داعش برا مەسیحیەکان چۆن بەلێشاو دەرکران لە بغداو ناوچەکانی تر زانیان کوردستان لانکەو قەلای پارێزی هەموانە بەتایبەتر کوردستانێک لەژێر سەرکردایەتی حەکیمانەی (جەنابی سەرۆک بارزانی) دابێت زامنترو قایم ترە .
بۆیە رۆلی کوردستانیان و ئامانج لێی دورستکردنی کیانی کوردستانە لە رۆژهەلاتی ناڤیندا ، بۆئەوەیوەکو هەموگەل و نەتەوەکانی تر بتوانین بەئاسودەی ئارامیمو خۆش گوزەرانی بژین ، بوننیادی دوارۆژی نەوەکانمان دابین بکەین ، کوردستان وەڵاتی پێکەوەژیان و ئاشتی بێت ، لەوێوە پەیامی مرۆڤایەتی عەدالەت و دیموکراسی بنێرین بۆ گەڵانی جیهان ، کە ئێمە کوردو کوردستانین دوای مافی رەوی خۆمان دەکەین ، زولمان لێکراوە و خاکمان پارچەپارچەکراوە لە رێکەوتنی بەرژەوەندی خوازان ودخۆپەرستان ، ئێمە ی کورد کوردستانی پێشمەرگەین شەری داعش واتا لەجیاتی هەموجیهان مان کردوە خوێنمانرشتوە لەم پێناوەدا ئەمە چاکەی کۆمەلگای نیودەولەتیە بەرامبەر ئەم مەزلومیەتە ، بویە پێکەوین شانازیەکی مەزنە کوردو کوردستانیان پێکەوە تاپۆی کوردستان لە گیرفانی هەر مرۆڤێکدا لەم کوردستانە ، کوردستان خاوەن ئاڵاو خاک خاوەن (جەنابی سەرۆک مسعود بارزانیە ) بۆیە لەم پێناوە بمرین ئاسایە چونکە نیشتمان خوێنی دەوێت قوربانی دەوێت ، روسوری و سەربەرزیە بۆ کوردو کوردستانیان لەبەلێی راپرسی و بەدەست خستنی ئەم تاپۆیەدا ، گومان نیە لە ئاڤاکردنی کوردستان لەستەم و بونیادو ژێرخانیشدا هەمان روحیەت لە گۆرەپاندا سەلمنراوە کە مانی زۆر هەلدەگرێت ، کە هەین وجودمان هەیە ، کیانی سەربەخۆی ئەمرۆش نەبیت رۆژێکدێت ئەم رۆژە هەلبێت .
لێ رۆل و بەیەکەوەبون مان زامنی مان و عەدالەت و دیموکرا سی راستەقینەیە لەگۆرەپاندا ..

شوکر محمد هەرکی