خەبات و تێکۆشانی کورد بەدرێژای مێژو لە پێناو گەلێک دا بۆرزگاربون لەستم و زۆرداری لەدەست رژێمەیەک لەدوایەکانی داپلوسێنەر و بەهێزی زۆرداری و چەوساندنەوە دورلە هەمو بەها مرۆڤایەتی و ئاینی و دیموکراسی کوردیان چەوساندوتەوە، داگیرکاری و دکتاتۆری و کاریان بوە، بۆلەباربردنی ئەزمون و شۆرشەکانی کورد ، ئەنجامیان داوە کەلەئەنجامی بیری ناسیونالزمی دەمارگیری ، تایفی و سەرسام بەعقلیەت و ئایدیای کۆنەپەرستانە ..نەگونجان لەگەل بیری سەردەم مۆدێرنە . هەمیشە بەخۆسەپاندن توانیانە ببن بەهێزێک بۆ لەناوبردن و سرینەوەی گەلو نەتەوە جیاوازەکان، و ەکورد کوردستان بەدەرنەبوەلەم ستم و ناسۆریانە .ئەمە کاریان بوە عرب تورک فارس بەوبیرەشۆڤینیەو قین لەدلیان رێگرو درک بونەلەبەردەم بزاڤ و پێشوەچونەکانی کورد ، ئەوان کورد و بزاڤەکانی کورد بەمەترسی زانیون بۆسەر بەرژەوەندی و سنور پارێزراویان ، ئەمە لەدیرۆک و ئیستایشی لەسەرهەمان ئاواز دەخوێنن،، ـــــ بەلام کوردو شۆرشە یەک لەدوایەکانی بەردەوام بونە لەخەبات تێکۆشان قوربانی دان لەپێناو رزگاری ملەتەکی مەزوم ، ئەمە ئایدیاو بیری نەتەوەی کورد بوە کەراستیەکی رەوانن وەک گەلانی تری ژێردەستەی خەبات بکەن و پەیامیان رزگاری گەلەکەی و ئاشتی بۆگەلان پێکەوەژیان بۆنیوخۆیان و دراوسێکانیان ئەخلاقیات و روحی دیموکراسیانە لێی بەرجەستە ئەبن ،،. بۆیە هیچ کات مەترسی نەبوینە بۆسەربەرژەوەندی هیچ ولات و گەلێک پێچەوانەی راستە خەبات و داکۆکی بونە لەپێناو وەدەست هێنانی مافەرەواو زەوت کراوەکان ، لەخاک ،نیشتمان ،زمان ،کلتور، ئاین، ئەمانە سورشتی مافی هەرگەلێکن .. کەواتە کێشەی ئێمە بەپلەی یەک نەتەوەی نیشتمانیە نەتەوەی کەمافی رەوای کیان و سەروەری خۆمان بەرەوانابینن ، نیشتمانی هەمیشە داگیریان کردوە کەچی لەناودڵی هەرکوردێک زیندون و خەبات بەردەوامە . بۆرزگای یەک جارەکی و ببین بە ئاشتی بۆنیوخۆیمان و بۆگەلو ولاتان ، ـــــــ نمونە شۆرشی ایلول و بارزانی نەمر سەرکێشی شۆرشو بەرداوام بونن لەپێناودۆزی گەلەکەیدا، تاکو ئێستای بە گەیاندنی دەنگی ئەم ملەتە مەزلومە، بەجیهان و کۆمەلگەی نیودەولەتی رێکخراوەکان، تایبەت مەند بەم بوارانە ،، درێژەپێدەری هەمان خەبات و خەونی کورد بوە کە کۆمەلێک هەروازو نیشێوی بەخۆیوە بینی ، کە پر لە قوربانی و دەست کەوت هەژمارئەکرێن ،، . ــــــــــ جا گۆرانکاریەکان و کورد لەرۆژهەلات دەرفەتن و یەکبونیان سەرکەوتنە لەدەست ئەم رژێم ئیمپریالزمانە،کەهەمیشە ترسناک بونە بو ئەمنی قەومی ولاتان دەست خستنە ناویان لەدورست کردنی گروپی جیاواز جیاواز بۆ هەژمون و هەیمەنەی خویان و بیری تایفی سەپاندن بەسەر گەلانی تر مەزهەبی جیاواز . روداوەکان لەئەنجامی ستم و ناعەدالەتین درهەق بەهاولاتیانیان لەبرسی کردن سامانی ولات بۆئاگرو ئاسان بەکارهێناون بوسەپاندنی هێزو هەژمونی .وەنەبونی ئازادی رادەربین مەدەنیەت فرەی لەسیاسی دا . وەهاولاتی بون هەردەنگی نیە ئەمانەو چەندانی تر راستی بەرچاون ستم زۆرداری لەقیمەیە جگە لەئایدۆلۆژیای خۆیان بو هیچ کەس و گەلێک بەرەوانابینن،،، . ئیتر گۆمەکەشولقاوە و قوربانی دەوێت پالپشتی هێزەکان مەرجی یەکلاکەرەوەن . کورد لەرۆژهەلات بەدەرنیە لەقوربانی دان قوربانی پێکەوەی گەشە بەئەزمونی پێگەشتوی باشورئەدات بەرخودان لەرۆژئاوازیاتر ئەکات و روناکی یەک بو باکور ئیتر هەلاتنی ئەم خۆرە هەرهەڵدێت ،، ئەمرۆ بێت سبەی بێت . بەدرێژی مێژو لەسەرپشتی ئەم گەلەو خاکەکەی گەمەو یاریان بوە لەچالدێران تاکو لۆزان و سیڤەر لەسەرهەمان ئاواز لێ ملەتەک ماوەو بەردەوامە حەزلەژیان و مرۆڤ دوستی ئەکات بۆیە بەدوری نابینم دواجار دەرگایەک لەم ملەتە ببیتەوە ،ئەویش قناعەت و بەرژەوەندی هێز بازوکان و دورستبونی زەمینەی واقع لەرۆژهەلاتی ناڤیندا.. ــــــ کەواتە هەلەنین ۲٥ ئەیلول زەنگێک بو بۆهەمو ئەوهێزو ولاتانەی دوستن و ئاگادری بو بو زۆرداەکان راستە لەژێر هێزی ئەم دکتاتورانە ویستیان کورد کوردستان بسرنەوەبەلام هەرگیز سەرناگرێت ،تاپۆیەکی زامندارە .جا بۆ ئەم قۆناغە لەگەل عراق لەپێناو بەرژەوەندی هاولاتیان، هەلەنین لەسیاسەت کردن کات و گۆرانکاریەکان قناعەتم وایە سودمەندی گەلەکەمانە، بەگیانی بەردەوامی و لەسەرکۆی پرۆسەکە .. بۆیە ناکرێت لە هەمو هاوکێشەکان ئیشارەت بۆ هێزو گەورەی و کارێزمای جەنابی سەرۆک نەکرێت . من زۆر دلنیام زۆریش بەئومێدم لە حیکمەتەکانی کەهەمیشە سەرکێشی ئازادی و سەربەخۆی کوردستانە . ئومێدمان گۆران کاریەکان لەسالحی کوردبن چونکە هەرگیز مەترسی نەبوینە بۆسەرگەلانی جیاواز . نوسین شوکر محمد هەرکی