پارتی و باج دان لەپێناو کوردایەتی دا

پارتی و باج دان لەپێناو کوردایەتی دا

پارتی دیموکراتی کوردستان پێناسە بۆکوردایەتی و بەرخودان و قوربانیدان . لەهێزێکی جەماوەری کاری گەردورست بوە لەپێناو گەلێکی مەزلومدا بۆبەدیهێنانی رزگاری یەکجارەکی و پاراستنی کەرمەتی تاکی کوردی لەهەرچوارپارچەی کوردستان . کەلەژێرفەلسەفەو زانست و ئایدیای باوکی روحی نەتەوەیمان بارزانی نەمر دورستبوە .پارتی لەدورست بونیەوە تاکو ئێستا بەردەوامە لەخەباتی نەتەوەی و نیشتمانی بەپێی قۆناغەجۆربەجۆرەکانی مێژو. هەرهێزێک لەهەناوی جەماوەر لەدایک بێت هەرگیز دەست لەخەبات هەلناگرێت ،وەکو مۆم ئەستوێت لەپێناو جەماوەرەکەیدا . بۆیە باجدان گەورەی و خۆشەویستی و هێزو شکۆمەندیە ، بۆئەم هێزەی ئەمرۆ لەگۆرەپانی سیاسیدا لەئاست نیوخۆی وکوردستان و چواردەوری و هەرێمی و گونجان لەنیو هێزی جەمسەربەندی زلهێزیدا رۆژبەرۆژ هێز پێی ئەبەخشرێت . ئەمان راستی سەلمێنراون لەواقعی سیاسی کوردی و عراقیدا . پارتی و قوربانیدان لەپێناو خاک نیشتمان سەروەری و پارێزراوی تاکی کوردی بەردەوامە لەباجدان . هەرلە گەیاندنی دەنگی ملەت بەهەمو جیهان خۆئەگەر هێزی کوردی ئەمە بەتێکدان بزانن ئەمە مەزنترین شانازیە بۆپارتی و جەنابی سەرۆک .

هەمو ئەم خەبات و تێکۆشانە لەمێژو تۆمارئەکرێن و بەرچاورونیەکی حاشاهەلنەگرە لەلایەن تەواوی هێزە سیاسیەکان چ ناوخۆی چ دراوسێکان ،
ئەمرۆی کوردستان دوای روداوەنەخوازراوەکان واپێ ئەنێتە قۆناغی ئومێداری بەتایبەتی لەم ئان وساتەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرەو هەلاتنی خۆرێکی تر لەئاسمانی کوردان دەهێتە ئاراوە ئەمیش یادو دورست بونی پارتی و لەدایک بونی سەرۆکی خۆشەویستمانە جەنابی سەرۆک بارزانیە لەژێر پەرچەمی کوردستان و لەم رۆژە پیرۆزەدا چاوی بەدونیا هەلهێناوە پالپشتو تەواوکەری ئەم رێبازەی کوردایەتیە لەپێناو گەل و ولاتی خۆیدا یەک تەمەنی کردقوربانی لەپێناو گەلەکەی بۆئەوەی هەناسەیەکی ئازاد هەلمژن ،،
جا پارتی رۆژ بەرۆژ روی لەنوێکاریە و هەموخەلکی کوردستان پێوە دلشادو بەئومێودی زۆرەوە لێ ئەروانن ، ئتر ئەم کاروانە بەردەوامە قوربانی لەپێناو داوە بگرە قۆناغەکانی رابدوی کوردستان هەرکاتێ پارتی لەبەهێزیدابێت ئیتر ئەوان ئۆقرەیان نامێنێت بەهەمو هێزودیدگیان دەیانەوێت زەربەبدەن لەگەلی کوردو پارتی بگرە سەپاندنی چوارسالەی شەریژداعش کەهێزێکی دژبەمرۆڤ شەری هەمو جیهانی ئەکرد لێ پارتی و گەلی کوردستان و ئاوپەیمانەکانی توانیان بەهێزو بازوی پێشمه رگە ئەمخەونە لەگۆربنێن ئەفسانەی داعش لەناوبرن سنورەکانی کوردستان لە ئامنیدا بمێنەوە ،،

ـــــــ سبارەت ئەمرۆی هێزەسیاسیەکانی کوردستان بەهەمو ئایدۆلوژیەکانوە گەواهیدەری راستیەکانن لەئاست پارتی و رێبازی پیرۆزی بارزانی کەچەندە روحی دیموکرتزەکردن لێی بەدی ئەکرێت هەم لەئاست ناوخوی کوردستان و رێزگرتن لە بیرە جیاوازەکان و پێکەوەی لە کارنامەی ئیدارە دانی هەرێمی کوردستاندا ، فاکتن لای هەموان لەگەل ئەمەش لەرۆژگارە سەختەکاندا پێشمەرگانە لەبەری گەل و قوربانی دابوە بۆیە لەم پێناوە باجی کوردبون و لە پێناو خاک ونیشتماندا داویەتی بەلام روس ورو سەربەرزانە بەتەمەنێک پرلەخەبات واساسیات و پرنسیپ بەردەوامە ،، کەوتە پارتی هێزێک نەبوە لە سەپاندنی ناوچەی شاری بەرتەسکی شێوەزاری بەلکو پێچەوانە خەباتێکی نەپساوەی هەمەلایەنی فرە قەومی ئاینی و هەمو چین و توێژەکان بوە تیادا کۆبونەتەوە و ئیستاشی رۆژبەرۆژ لە پەرسەنددایە ،،

ــــ جا پارتی واتایەک نیە بو بەرتەسکی ئازادی و فرەی سیاسی رێک پێچەوانە راستە پارتی واتا پێکەوەژیان ئازدای بەرخودان لە پێناو رزگاری یەک جارەکی کورد کوردستان وە پابەند نیە بە ئایدولۆژیایەک ، تەنها جەماوەرو گەلەکەی خاکەکەی کلتوری بارزانی واتا کوردایەتی لای گرنگە ، بویە دوست و دوژمن بەرەقەمێکی حیساب بۆکراوئەزانن دیسان پارتی و باجدان لەپێناو کوردایەتی راستی دیارن . لەئەمان و پێکەوەژیان هاوکار بۆ بەشەکانی تری کوردستان هەرسیاسیەک ئەم راستیانە ئەزنن وەک هێلینەکە بۆ لێقەماو ئاورە هێزی تری سیاسی کەسایەتی سیاسی بەمالی ئەمنی خۆیان ئەزانن بویە پارتی چیایەکە لەپشت هەرکوردێک لەپارێزراوی ئەمنی نیشتمانی و قەومی تاکی کوردیدا ،، بویە پارتی بروای قولی بەدیموکراسی و هەلبژاردنیش هەیە لە رابردو ئێستاو داهاتویشدا ..
بویە دواجار هێزی ملەت و هەناوی جەماوەر راستین بۆسەرکەوتن لەمێژو و ئیستاو ئایندەش دیارئەبن چونکە پارتی هێزی هەلقولاوی جەماوەرو فەلسەفەی بارزانی نەمرو حیکمەتەکانی جەنابی سەرۆک بارزانین . وە دلسۆزی و خۆبەخشان و پێشمەرگەرئاسا لەسەرهەمو ئاستەکاندا هێز ئەبەخشن لەسەرکەوتن بەسەر کۆسپەکاندا .
بۆیە لای پارتی سەروەری و خاک نیشتمان و گەلەکەی شەرعیەتدانن بەرەوایەتی و بەردەوامی بریاردان . بۆ بەزاندنی ئەم ئاستە نیشتمانیەکەهەرهێزێک لابدات ئیتر دواجار دەکەونە بەر رەحمەتی گەل و هاولاتی .
کەواتە خەباتی پارتی بو گەل لەپێناو سەروەری گەل و تاک بەتاکی کوردستانە هەموکاتیش هاودەنگبویە بۆیەک بونی تەوای هێزەسیاسیەکان لە مەر هەمو پرسە چارەنوس سازەکان و یەکخستنی نیومالی کوردی و بونیاد نان کە ئێستا کاتی هاتوە چونکە راستە ئێستا باردوخ ناسکە کوردستان دوخی ئابوری و گەرانەوەی خاک ئەگەر بەدەستوریشبیت هەرئەبێت بەردەوام بین لەگەل دۆخی هەنوکەی عیراق واقعەکە وادەخوازێ هەلبکەین لەگەل ئەم هەلومەرجە ناوچەی و دەولیدا .
بۆیە پارتی سورە لەسەر پرسە چارەنوس سازەکان لەجەولە دبلوماسیەکانیش ئومێد بەخشن بۆ قوناغی هنوکەی و بژێو ژیانی خەلک لە کارە پێشینەکانیەتی .

من زۆر مکورم لەسەر گەشەی و بەردەوامی پارتی قناعەتی کولیم وایە پارتی و کوردایەتی و سەربەخۆی پێناسن بۆ گەلێکی مەزلوم لەرۆژهەلاتی ناڤیندا سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی هەموکوردە چ کەرکوک چ ناوچەداگیرکراوەکانی تری کوردستان هەردەبێ بگەرێنەوە باوەشی کوردستان ، بۆیە پارتی لەم پێناوەدا باجی زۆری داوە لەقۆناغەکانی مێژو ی شورش و ئاوارەی ئەنفال و تەعریب و کۆمەلکوژی و کیماباران و هزاران رۆلەی شەری داعش لەپێناو کوردخاکی کوردستان و رێبازی کوردایەتی گیانیان بەخشی ، بۆیە سەربەرزو ئاسودەن سەرقافلەیان بارزانی باوک و کاک ئیدریسی هەردەم زیندو ، کەواتە پارتی و باج دان لەپێناو کوردبون و نیشتیماندا راستی رونن ،،
Top