یەک بونی نیو لایەنە سیاسیەکان زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانە
July 15, 2019
وتار و بیروڕا
هەرێمی کوردستان بەبارودۆخێک گوزەر ئەکات ئاسۆیەکان ئومێددارن لەدوای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتەوە .پاش چەندین مانگ لەپرۆسەی هەلبژاردنەوە کەچەندین تەنگ و چەلەمە هاتنە رێ لێ کۆکیەک دورست بوو لەنێوان زۆربەی هێزە سیاسیەکانی کوردستان و ئەوانەی بەشدار لە پێک هێنانی ئەم کابینەیەی حکومەتدا .
ئەمەش لەئەنجامی ئەم یەک ریزبونەی هێزە بەشدابوانی هەلبژاردن کە گەیشتن بە خالی هاوبەشی لە رێکەوتن بۆئەوەی ئەم موسسە شەرعیانە کارابکرێنەوەو بخرێنە خزمەتی گشتیەوە . سوپاس بۆخودای دڵوڤان ئەم قۆناغەش چوە کەناری ئارام ئێستا کەوتونەتەخۆ بۆئەوەی باردۆخی هەرێم بگوازرێتەوە قۆناغێکیتر لەپێشکەوتن و گەشەکردنەوە لەهەمو جومگەکانی حکومرانی و کەرتە جۆربەجۆرەکانی خزمەت گوزاری . ئێستا چاوەکان زۆر لەسەر ئەم کابینەیەن کە حکومەت حکومەتی هاولاتی بێت . کەواتە ئومێدداریەکە رۆژ بەرۆژ لە پەرەسندن و جولەو کارکردنن بگرە لەگەرە دبلوماسیەکانی سەرۆکی هەرێم بۆ ولاتی فەرنساو تاوتوێکردنی پەیوەندی و چەند پرسێکی گرنگ لەمه ر بارودۆخی هەرێم و ناوچەکە ئەمیان کەشێکی اجابی هەژمار ئەکرێت . وەسەرۆکی حکومەتیش لای خۆیەوە دەستکراوەتر بەئەنجام دانی کۆبونەوەی وزیرە بەرێزەکان بۆ پرژانە سەر خال و ئاستە گرنگەکان لە کارنامەی هەنوکەی و دورمەودای لەپێناو خزمەتی گشتی هاولاتیانی کوردستان . راستی حاشاهەلنەگرن لای هاولاتی و چاودێرانەوە ئەم ئومێداریە
.کەواتە دیدو بوچونمان لێرە سەرچاوە ئەگرێت کە بخینە بەرباس لەم بابەتەدا ئەویش ئەم هاورایەو رێکەوتنەی هێزە بەشداربوان لەحکومەتدا چ ئەوانەی دەوری ئۆپزسیۆن دەبینن ئەوانیش هێزی کوردستانین لێ گرنگ ئەوە کە تەواوی هێزەکان کە سەرچاوەگرتوی جەماوەرن بتوانن ئەم رێکەوتنە فراوانترو سازتربیت لە ئاست پاراستنی دەستکەوتە بەدەست هاتوەکان بو بەرەو پێشبردنی هەرێمی کوردستان لەم ئان و ساتەی ناوچەکە کە پرە لەهەروازو نشێو بو پاراستنی دەستکەوت و ناو ناوبانگی هەرێم لە سەر ئاستی عیراق و هەرێمیدا چونکە راستی رونن ئەم دەستکەوتانە بەری رەنجی سەدسالەی خەبات و قوربانی دانن بەخوێنی هەزاران رۆلەی ئەم گەلە هاتونە ئاراوە لێ پێوست ئەکات هەلویست و بەرپرسایەتی اجابی هەلگرن بەرامبەر خوێنی شەهیدان . بۆیە ئەرکی تەواوی هێزە سیاسیەکانە بە گیانێکی برایەتی و نیشتمانی و نەتەوەیەوەبراواننە باردۆخەکە چونکە هەروەک ئاماژەمان پێدا هەلومەرج نیوخوی و هەرێمی و وادەخوازێ یەک ریزی بپارێزین چونکە هەرلێکەوتو بەرکەوتنێکی نێگەتیڤ راستەوخۆ ناراستەوخۆ گاری گەری ئەبێت لەسەر ئەمان و ژیانی هاولاتی کوردستان .
لێ مەرجە ئەم سازان و اتفاقیە پەرەی پێ بدەن روحیەتێکی نیشتمانی هەموان کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی دەستکەوتەکان پارێزراوتربن بتوانن ئەم قۆناغەش بپەرینەوە بو زیاتر دونیا بینی و ئاندەرێژی بۆ نەوەکانمان کە محال نیە رەچاوی بەرژەوەندی گشتی و عقلیەتێکی سەلیم دەتوانن دەربازببن بۆ اقراری ئەمان
جا نکۆلی لەوە ناکرێت هەر لایەنێکی سیاسی خاوەن بەرنامەو ئەجێندای تابەت بەخۆیەتی لەمەر واقع و خوێندنەوەی باردۆخەکە ئەمەیان کەشێکی ئاسای و ئازادە تەنها ئاستی نەتەوەی و نیشتمانی هێلی سوربن خۆ پێناسە بو روحیەتی دیموکراسی و ئاستی کوردبون و نیشتمانی بوون . بە دیراسەکردنی واقعیەتی هەنوکەی روداوەکانی رۆژ کە چەندە گرنگ و پرباەخن لێروانینیان زەرورە بگرە ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان هەرۆژەو بە بیانویەک لەلایەن هەرێمیەوە تۆپ باران ئەکرێن لەم پێناوە هاولاتی سڤیل باجەکەی ئەدات ئەویش بەهەبونی هێزێکی کوردی بەناو شورشگێر لێ مخابن بۆئەم جورە سیاستکردنە سنوربەزێنەی سەرخاکی کوردستان کە پەکەکەیە کە بوتە سەرئێشەیەک بو خەباتی باشوری کوردستان و هاولاتیانی کە رۆژانە زەرەرەکان دەبینن بەچ ئاستک دەپورێت لێ مخابن بۆ راڤەو عقلیەتێکی توندرەو لەگەل ئەمەش ناوچە کێشە بۆدورستکراوەکان ئەوەدەبینن رۆژانە لە کەرکوک مخمور شنگاڵ چ دەگوزەرێت هێشتا عقلیەتێک حوکم ئەکات کەپێی وایە کرکوک بەشێکی دانەبراوە لە عراقی تازە شەرلە سەر ناسنامەبون ئەکەن بەسرینەوەو تعریبکردنی گوندو دێهاتەکانی کوردستان سوتاندنی دەغل و دان و دەرکردنیان نیشتەجێ کردنی عربی هاوردە خۆی لەخۆیدا پرسی گرنگی رۆژانەن کەلێمان دوبارە ئەبنەوە ئەمشیان لەدوای ئەم نەهامەتیەوە هات کە لای هەموان رونە بەلام دەرفت و ئومێداری زۆرن بو یەکریزبونمان و جارێکی تر بەهێزو بەرنامەو ستراتیژێکی تر ماملەبکەین و بتوانین گونجاوی خۆمان دەربخیەن بۆ ئەم قۆناغەی ئێستای سیاسەتکردن لە گەڵ حکومەتی عراقی ئەویش تنهاو تەنها نیوخۆمانە گرتنەبەری یەک ریزیە کە قسەو راڤەی زۆری لەسەرکراوە بویە بە سیاسەتێکی حەکیمانە دەتوان ئومێداریەکە پەرەی پێبدەن ناوناوبانگی هەرێمی کوردستان گەشاوەتر و ئاوەدانترکەن چ لەسەر ئاستی عراق و ناوچەکەو هەرێمەیەتیدا بگرە دەولیش
کەواتە خالی بنبەست نابینم تەنها ئەم روحیەتە و بەرژەوەندی گشتی بکرێتە معیارو پێوەر لەنیو خۆیمان بە پاکێچی زانستیتی ترو تۆکمەتر دەتوانن سازبن بۆ ئە بەشداریەی حکومەتی عیراقی بۆ چەسپاندنی مافە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان مافەکانی هاولاتی کە رۆنن لە مافی موچەوبودجەو سیادیەکان وە پێداگری یاسی مافە یاسای کراوەکان لە ناوچە ێشە بۆدورستکراوەکان ئەمە مانی زۆر هەلئەکرێت لە یاسەتکردن راهێناو بردنەوەیە لە یاریکردن لەگۆرەپان بەپێی کەش و هەوای جیهانیش گۆرانکاری شتێکی محال نیە بوە بۆئەم قوناغە دەرفەتی باش ئەبن بو زاڵ بون لەپرس و روداوەکانی رۆژ کە ببێتە هۆی رێگە چارەی یاسای و پرژانە سەر ئاستە جیاوازەکانی حوکمرانیەکی باش لە نیوخۆی بو دامەزراوەی کردنی باشتر لە سستەماتیک عەدالەتی کۆمەلایەتی و پێشخستنی کەرتەکان و جومگەکان کە راو رازی هەموانە بو بەرەو باشترو ئیدارەدانی کامل و ئاوەدانی و سەقامگربونی ئەمنی قەومی و تەواوی پرۆژەکانی تر کە کارنامەی حکومەتن رەنگرێژی زیاتر بەخۆوەئەبینن لە ئایندەدا هەولدان بۆ ئاستی دبولو ماسی زێد
تر کە بەقازانجی هەرێم و هاولاتیانی بشکێتەوە بۆیە یەک ریزبون و روحیەتی نیشتمانی زامنی پاراستنی دەست کەوتەکان ئەبیت.

شوکر محمد هەرکی