(زەروری ریفۆرم لە کابینەی داهاتودا)
July 8, 2019
وتار و بیروڕا
رونی دیارە لەقۆناغەکانی مێژو لەکۆمەلگایەک بۆکۆمەلگایەکی تر جیاوازو رێژەییە رۆژئاوا بەتایبەتی و بەشێک لە ئاسیاش بەدەرنەبوە لەم نوێییە تێپەرانی قوناغی سەرتای و مافە سورشتیەکانی مرۆڤ
لەژێر رۆشنای شرۆڤەو تاقگەی مرۆڤ و ژیان سودیان وەرگرتوە لەرابردو ئامانج لێی خزمەت هێنانەدی خۆشگوزەرانی بۆ تاک و کۆمەلگا کەبەم شێوەی خوارەوە سوربوینە لەسەر جێبەجێ کردنی پەیرەو پلانی پر بەها
کە هەربزاڤتو کۆرانکاریەک پێویستی بە سازو ئامادەی تەواو دەست و بازو هەلکردن و قوربانی لەپێناو پرۆژەکەت بدەیت کەئامانجت ئاسودەی هێنانە ئرای دادی کۆمەلایەتی و یاسا سروەری بەسیستەم کردنی کایەکانی حوکمرانی کەرتە جیاوازەکان و کە خۆی دەبینێتەوە لە بوژانەوەی ئابوری و کۆمەلایەتی و ئاستی سیاسیدا . هەرسێکتەرێک لەم سێکتەرانە دەبێت پەرەی پێ بدرێت بەزانستی کاکردن کەدواجار دەخێرێتە خزمەتی هاولاتی و هاونیشتیمانیان بەگشتی . سەروەریش بۆئورگان و حوکمەت دەگەرێتەوە لەسەرکەوتن گەیشتن بەئاستی مافی مرۆڤ
لەدەولیدا بەزیاتر اهمیەت دان بە دادی کۆمەلایەتی پایەی سەرەکیە بێجاوازی رەگەزو ئاین و ئایدیاو نەتەوەی ..
جا بو ئەم ریفۆرمە پێویستی بەهەلو مەرج و کەسانی لێزان هەیە ماهر بن لەکارو پلان خاوەن ئەزمون شارەزو وژودان پوەربێت لەدارێژی و جێبەجێکردن بەدەستەو و تیمێک لە بەدواداچونیش هەمان ئاست بێت کەنەخشە رێگایەک لەکورت مەودای درێژمەودای و ستراتیژدا
بەراچاوکرنی گرفت و ئاستەنگەکان کەدێنە رێگا
پێشهتەکان چەندی و چۆنی ..
کەواتە خالی سەرکەوتن بریتیە لەبوێری و لێزانی و هەلومەرجی گونجاو لەپێناو بەرجەستەکردنی ئەم پرۆژەو پلانانە کە دواجار مەبەست لێی حەسانەوەی هاولاتی و ناوناوبانگ و شەرفەمەندی گەل و نیشتمانەکەیەتی لەئاست گەل و نەتەوەکانی تر ...
بۆکابینەی داهاتو دەبێت وەها پێناس بکرێت لەرابردو ئێستاو داهاتو چی بکرێت چۆن ؟
کوردو کوردستان بەدرێژی مێژو ملەتەکێکی مەزلوم و ژێردەستەبوە لەئاست دوژمنانی نیوخو هەرێمی دەولیدا ئەمە واقعی حال بوە راستی رونن خۆخۆریش دەردێکی کوشندەی بێدەرمانبوە جالەدورست بونی کابینەیەک لەدوایەکەکان بێ کەمو کوری و بێدەستکەوتیش نەبوە بە وژدانانە شیکاری بۆبکەین تامانەوەی هەرێم لەسەرپێی خۆی و ئێستاش خاوەن تاپۆی سەربەخۆییە
قوناغەکانی رابردو لەئاست زولم و زوری رژێمی بەعس و رزگاری عیراق و تائەم دوایەی هاتنی داعش و ئابولقەدانی ئابوری کوردستان و داگیرکردنی بەشێک لەخاکی هەرێم ..
بەلام ملەتەکی مەزلومو زیندوین ئومێدی هاولاتی زۆرە لەلایەنەکان بەتایبەت براوەری هەلبژاردن کە پارتی دیموکراتی کوردستانە و بەهاوکاری لایەنەکانی تر . بەتیبەت دەستاو دەست کردنی رێزدان نێچروان بارزانی و بەڕێز مسرور بارزانی
ئومێدزۆرن کابینە تەوکەری هیتر دێت نوێبونەوەش سونەتی ژیانە لە ستاف و دەستەی تر ئاسای و یاسایە ..
بۆیە ئومێدی هاولاتیانە ریفۆرم نوێبونەوە لەم کابینەیەدا
روانین بەدیدی نیشتمانی راستی و خۆشەویستی و بناما یە لەهەرئورگانێک بی کە ئامانج خزمەت و خال خستنەسەر راستیەکان کەدواجار سودئەگەیێنێت بەگشتی و ئورگانیش بەتایبەتی تر
جانیشتمانییانە قولتر روانینە بەرامبەر هەستکردنی تاک بێجیاوازی بۆ ئاستی گەرانەوەی متمانەو هەستی ئینتما لای هەموان بزانێت رێزی دەگرێت و مافی هەیە نەک چەواشەو سفرکردن دەرونی تاکی کوردی ..
ئومێدی هاولاتی وایە
لەکابنەی نوێ بەراچاوکرودنی باردۆخ و هەلومەرج کەخالی سەرکیە ئەوەی تر یە یەک دەستی و پلانێکی تۆکمەو بروایەکی قول و بێ گوێدانە زەرەر بۆهێنانە ئارای عەدالەتی کۆمەلایەتی بەسستم کردنی دام و دەزگاکان پەروەردەو تەندورستی و تەواوی کەرتەکانی تر کە فعلەن تاک هەست بکات بە بەرپرسیاریەتی و ئینتماو بەرامبەرگەل و نیشتیمان
خالیتر گرنگی دانە بەگونجاندن لەگەلحوکمەتی ناوەند چونکە لەدەولیدا رەسمیاتەکان بەلام دەتوانین بسازێین بتوانین مەلەوانێکی باش بین بتوانین هەله کان بقۆزینەوە بەپێی دەستور و رای گشتی جولاندن بودەست هێنانی دەستکەوتی زیاتر و گەمەیەکی ماقول و زانستی تۆپ جولاندن لەساحە ی عیراق لە بودجەو موچەو سیادیەکان و رێکەوتن و لێک نزیکی لەگەل لایەنی عیراقی بەتایبەت هاوپەیمانی کوردستانی بۆ دەستبردن بۆ مادەدەستوریەکان لەقازانجی هاولاتی کوردستان
.. لەنیوخوی گرنگترو سەرەکیە بەسازان و رێکخستنەوەی نێو مالی کوردی یر لە حوکومەتی زۆرینە کە تەعبر لەهەموان بکات هەموان بەرپرسیاربن بەرامبەر ئەداو جێبەجی کردن
لەدونای دموکراسیدا ئوپزسیون زەرورو مەشروعە
خالیتر دورست کردنی سوپای نیشتمانی ئەمنی قەومی و بژێوی هاولاتی کەمافی سەرەتایە بەگرتنەبەری داهێنان وئەوەی لاوەکانمان لەکەرتەکان جێگایان ببیتوە زۆر زەرورە . بنبرکردنی گەندەلی و دانانی کەسانی شیاو لەشوێنی شیاو گرنگی دان بەهەیکەلەت و رێکخستنی سستەمی ئیداری لە کەمی باج بۆهاولاتی لە چاو داهاتی رۆژانە چونکە سەرچاوەی سەرەکیمان پشت بەستنە بەکەرتی نەوت
بۆیە پرژانە سەرکەرتەکانی تر لەکشتوکاڵ و گەشت و گوزارو نوێبونەوە لەخوێندگاکان زانکۆ پەیمانگاکان سەروەری یاساو پێشمەرگەو بنەمالەی شەهیدان و ئەنفال
..
هەروەها هونەرو کلتور فەرهەنگ گرنگی پێ بدرێت
نێردەی دبلوماسی هەرێم لەدەولیدا
پێگەیاندنی تاک بەخۆراهێنان و زانستیانەو هەست کردن بەبەرپرسیاریەتیو زانستیانە بروانە ئایندە لەسەردەستی ئەوانە بۆ خزمەتی ئەوانە لەئایندە
بەزانستی سەردەم
پەرەدان بە پێکەوژیان و گیانی برایەتی لەنێوان ئاین و نەتەوەکان قولتربونی روحیەتی پێکەوەژیان کە ناوەرۆکی دیموکراسی و شانازی کوردو کوردستانە کە سەرقافلەیە لەم بوارە
ئومێد زۆرن لەم کابینەیە

شوکر محمد هەرکی