ئەگەر هیچتان هەیە ئێستا بیڵێن، دوایی لێمان مەبن بە شرۆڤەکاری سیاسی و ژەنەڕاڵی سەربازی

ئەگەر هیچتان هەیە ئێستا بیڵێن، دوایی لێمان مەبن بە شرۆڤەکاری سیاسی و ژەنەڕاڵی سەربازی
یەکێک لەو دیاردانەی کە لە باشووری کوردستان، سەرکردە شکستخواردووەکان و شرۆڤەکارە سیاسیە بێئاگاکان لە سیاسەت و رۆشنبیرە بەناو سەربەخۆ و بێلایەنەکان بەردەوام پەنای بۆ دەبەن، ئەوەیە کە دوای هەر رووداوێک خۆیان دەکەن بە شرۆڤەکاری سیاسی و ژەنەڕاڵی سەربازی و بۆ سەر شاشەی (تی ڤی)یەکان سەرە دەگرن و دەڵێن، نەدەبوایە وا بکرێ، ئەگەر سەرکردایەتی سیاسی کورد وای نەکردبایە و ئاوای بکردبایە، ئێستا چەندین دەستکەوتی گرنگمان بەدەست دێنان، لە سەرکردایەتی سیاسی کوردیش تەنها مەبەستیان لە سەرۆک (بارزانی)یە، خۆ ئەگەر کارێکی باشیش بکرێ ئەوا دووبارە لەسەر شاشەی (تی ڤی)یەکان سینگ دەردەپەڕێنن و خۆیان دەکەن بە خاوەنی.
ئێستا گرژی و ئاڵۆزی نیوان ئەمەریکا و ئێران لە ئانوساتی تەقینەوەیە دایە و ناوچەکەی خستۆتە بەردەم دوو ئەگەری چاوەڕوانکراو، ئەگەری شەڕ و ئەگەری رازی بوونی ئێران بە مەرجەکانی ئەمەریکا، هەر کامێکیش لەو ئەگەرانە گۆڕانکاری لە ناوچەکە بە دوای خۆیاندا دێنێ، کوردیش وەک پێکهاتەیەکی ناوچەکە دەکەوێتە بەر کاریگەری ئەو گۆڕانکاریانە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج و پرسیارە ئەو شرۆڤەکارە سیاسی و ژەنەڕاڵە سەربازیانە دەرناکەون و هیچ پێشبینییەک ناخەنە روو، بۆیە پێیان دەڵێم: ئەگەر هیچتان پێیە ئێستا بێڵێن، کورد چی بکات باشە و چۆن هەنگاو بنێ، ئەگەرنا دوایی خۆمان لێ مەکەن بە شرۆڤکاری سیاسی و ژەنەڕاڵی سەربازی و وەک پیشەی خۆتان بڵێن: سەرکردایەتی سیاسی کورد هەڵەی کرد و نەدەبوو وا بکات، دەبووایە ئاوا بکات.
Top